English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شاندێكی باڵای پارتی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت دەچێتە سلێمانی
2019-05-05 [05:54 AM]

ZNA- هەولێر


ئەمڕۆ شاندێکی باڵای پارتی بەمەبەستی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت، سەردانی سلێمانی دەکات و سەرەتاش لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان کۆدەبێتەوە و پاشان لەگەڵ یەکێتی رێککەوتننامەی پێکهێنانی حکومەت واژۆ دەکەن.

 

 
شاندەکەی پارتی نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان سەرۆكایەتی دەكات، بەپێی بەرنامەکەیان، لە کاتژمێر 11:00ی پێش نیوەڕۆ لە گردی زەرگەتە لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان کۆدەبنەوە.
 
 دوای زیادکردنی پۆستی جێگرێکی دیکە بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و پیشاندانی رەزامەندی لەلایەن بزووتنەوەی گۆڕانەوە و بۆ زیادکردنی ئەو پۆستە، گۆڕان داوای جێبەجێکردنی پرۆژەی چاکسازی دەکات، بۆیە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیان لەگەڵ پارتی بزووتنەوەی گۆڕان داوا لە پارتی دەکات لە چوار ساڵی داهاتوو ئەو پرۆژەیان بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

دوای واژۆکردنی رێککەوتننامەی یەكێتی و پارتی، سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە بۆ یەکلاییکردنەوەی بەربژێرەکانیان بۆ پۆستە حکومییەکان.





ئەم هەواڵە 1693جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad