English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆمەڵێک ڕێنمای بۆ خۆپاراستن لە ئازاری پشت
2019-05-05 [11:27 AM]

هەولێر _ ZNA


 

پشت ئێشە یەكێكە لە ئازارە زۆر بڵاوەكان، كە زۆربەی كەس لە ماوەیەكی تەمەنیدا تووشی دەبێت و بەپێی چەند توێژینەوەیەك دەركەوتووە كە هەموو دانیشتوانی ئەمریكا لە ماوەی تەمەنیاندا ئەگەری تووشبوونیان بە پشت ئێشە بەڕێژەی لەسەدا سەدە.

ئێمە لێرەدا بەپێی چەند ڕێنماییەكی پزیشكەكانی مایۆ كلینیك چەند ڕێگەیەكتان بۆ خۆپاراستن لە ئازاری پشت دەخەینە بەردەست.

1. ئەنجامدانی ڕاهێنانی وەرزشی: پزیشكەكان ڕایدەگەیەنن كە ڕاكردنی ڕۆژانەو مەلەكردن دوو چارەسەری سروشتی زۆرباشن، كە دەبنە هۆی ئەوەی وا لە ماسوولكەكانی پشتت بكات چاڵاكانەتر كاربكەن.

2. چارەسەرێكی تری سروشتی ئەنجامدانی یاری لەشجوانییە،‌ بەڵام بەتایبەتی ئەو یارییانەی كە سوودیان بۆ ماسوولكەكانی پشت و ورگ هەیەو دەبێتە هۆی توندبوونەوەیان و لە ئازاری پشت دەپارێزرێیت.

3. هەرگیز بەپێوە لە یەك شوێندا مەوەستە، ئەگەر پێویستی كرد زۆر بە پێوە بوەستیت هەوڵبدە شوێنەكەت بگۆڕیت، چونكە وەستان بۆ ماوەیەكی زۆر بە بێ شوێن جوڵان دەبێتە هۆی ئەوەی كە بارێكی قورس بخاتە سەر پشتتان.

4. لەشوێنی كاركردنتان هەوڵبدەن لەسەر ئەو كورسیانە دابنیشن كە یارمەتی بەشی خوارەوەی پشتتان دەدات و پشوو دەدات بە ماسولكەكانی شان و ملتان.

5. ئاگاداری هەڵگرتنی شتی قورس بن‌ و هەوڵبدەن لەكاتی هەڵگرتنی هەر جۆرە كەلوپەلێكدا زۆربەی بارستەكان بكەوێتە سەر قاچتان نەك پشتتان ‌و هەوڵبدەن كە سەرەتا كەلوپەلەكە هەڵدەگرن دابنیشن دواتر بەرە بەرە هەستن، چونكە ئەمە دەبێتە هۆی پاراستنی پشتتان لەوەی ئازارێكی بەهێزی پێبگات.





ئەم هەواڵە 1381جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad