English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وتەبێژی پارتی : ھیچ لەمپەرێک لەبەردەم پێکھێنانی حکوومەتدا  نەماوە
2019-05-05 [12:01 PM]

ZNA- ھەولێر 




پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی، لە سلێمانی لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان کۆبووەوە. 

لە کۆبوونەوەکەدا پرسی پێکھینانی کابینەی نوێی حکومەتی ھەرێمی کوردستانیان تاوتوێ کرد. 
دوای کۆبوونەوەکەش، پارتی دیموکراتی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ھاوبەشیان ئەنجامدا و تیایدا ئەنجامەکانی کۆبوونەوەیان خستە ڕوو. 
لای خۆشیەوە مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ بۆ ئەوە ھاتین کە بە گۆڕان بڵێین ئەو تەفاھومە بۆ بەخەمەوە بوونی چارەسەری کێشەکان و ھەوڵدانە بۆ پێکھێنانی کابینەی حکوومەتی نوێ .
وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاشیگەیاند: ئەم قۆناغە پێویستیی زیاتری بە ھەموو لایەنە سیاسییەکان ھەیە و ھاتووین بۆ ئەوەی بە گۆڕان بڵێین سوپاس بۆ تێگەیشتنتان.
مەحموود محەمەد وتیشی: ئومێد دەکەین لە چەند رۆژی داھاتوودا پڕۆسەی کاراکردنەوەی سەرۆکایەتیی ھەرێم و پێکھێنانی حکوومەت دەستپێبکات و پارتی و گۆڕان تێگەیشتنیان بۆ دۆخی کوردستان ھەبوو و راشیگەیاند: ھیچ لەمپەرێک لەبەردەم پێکھێنانی حکوومەتدا  نەماوە .


ی.ا
 





ئەم هەواڵە 1498جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad