English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆریای باکوور چەند مووشەکێکی مەودا مامناوەندیی بە سەرکەوتوویی تاقی کردەوە
تاقیکردنەوەی مووشەک لە کۆریای باکوور
2019-05-05 [01:26 AM]

ZNA - هەولێر


مدیای فەرمی کۆریای باکوور بڵاویانکردەوە کۆریای باکوور رۆژی یەکشەممە٤ی ئایار، چەند مووشەکێکی مامناوەندیی بە سەرکەوتووی تاقی کردووەتەوە.

بە پێی ئەم هەواڵە، چەند جۆرە مووشەکێکی مەودا مام ناوەند،  بە سەرپەرشتیی کیم جۆنگ ئون، سەرکردەی باڵای کۆریا تاقی کراونەتەوە و بە سەرکەوتوویی ئامانجەکانیان پێکاوە.

تاقیکردنەوەی ئەم مووشەکانە لەلایەن کۆریای باکوور وەک ئاماژە بۆ شکستهێنانی دانوستانە دیپلۆماسییەکانی نێوان پیۆنگیانگ و واشنتن لەبارەی داماڵینی نیمچە دوورگەی کۆریا لە چەکی ئەتۆمی سەیری دەکرێت.

لە لایەکی دیکەوە دۆنالد ترەمپ رایگەیاندووە، سەرەڕای هەموو ئاریشەکان چاوەڕوان دەکات رێککەوتنێکی باش لە نێوان کۆریا و ئەمریکا پێک بێت.





ئەم هەواڵە 5620جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad