English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نیوە‌ی ئاوارە ئیزدی و کریستیانەکان نەگەڕانەتەوە زێدی خۆیان
2019-05-05 [04:08 AM]

ZNA - هەولێر


ئەندامێکی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق ئاشکرایدەکات، نیوەی ئاوارە ئێزدی و کریستیانەکان نەگەڕاونەتەوە ناوچەکانیان.

عامر پۆلس، ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق رایگەیاند، 50% ئاوارە ئێزدی، کریستیان و پێکهاتە ئایینییەکانی دیکەی لەکاتی هاتنی داعش ئاوارەبوون نەگەڕاونەتەوە ناوچەکانیان. گوتیشی، حکومەت دوو ساڵی بۆ کۆتاییهێنان بە پرسی ئاوارەکان دیاریکردووە، بەڵام پێناچێت لەو ماوەیەدا ئەو قەیرانە یەکلایی بکاتەوە. ئاماژەی بەوەشدا، لەکاتی هاتنی داعش نزیکەی ملیۆنێک کەس لە پێکهاتە ئایینییەکانی دیکە ئاوارەبوون.

 





ئەم هەواڵە 1666جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad