English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریكا نایەوێت ئەو چەكانەی بۆ عێراقی دەنێرێت بكەوێتە دەست حەشدی شەعبی
2019-05-06 [07:30 AM]

ZNA – هەولێر


به‌رپرسانی عێراقی بە رۆژنامه‌ی "عەرەبی ئەلجەدید" یان راگەیاند: "به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا داوایان له‌ حكوومه‌تی عێراق كردووه‌، پابه‌ندی به‌نده‌كانی رێككه‌وتننامه‌ی پڕچه‌ككردنی نێوان هه‌ر دوو وڵات بێت.

 له‌ رێككه‌وتنەكە‌شدا گه‌رەنتی ئه‌وه‌كراوه‌ جگه‌ له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و پارێزگاریكردنی له‌ ئه‌منییه‌ت و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌و چه‌كانه‌ به‌كارنه‌هێنرێن و ته‌نها له‌ ده‌ست هێزه‌ فه‌رمییه‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراقدابن، به‌ڵام ئه‌و مه‌رجه‌ له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ جێ بەجێ نەكراوە.

له‌ رابردوودا واشنتن كاروانی گه‌وره‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی مامناوه‌ندی و سووكی ناردووه‌ بۆ عێراق، به‌تایبه‌تی ساڵی 2016 پێش ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی فه‌لوجه‌ و موسڵ له‌ دژی داعش، هەروەها هەندێك لە وولاتانی تر وه‌ك بریتانیا و ئوسترالیا و ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیان بۆ عێراق ناردووه‌.

به‌رپرسێكی عێراقی كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت به‌ رۆژنامه‌ عه‌ره‌بییه‌كه‌ی گوتووه‌: "ئه‌مه‌ریكییه‌كان سه‌رله‌نوێ به‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقیان گوتووه‌، نابێت چه‌كه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بگاته‌ ده‌ستی چه‌ند گرووپێكی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌گه‌ر جارێكی دیكه‌ پێشێلكاریی له‌و بواره‌دا رووبدات هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر به‌رنامه‌ی پڕچه‌ككردنی عێراق.

 یه‌كه‌ سه‌ربازییه‌ تایبه‌ته‌كانی عێراق‌ پڕچه‌ككردنیان 100% له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌وه‌یە، وه‌ك ده‌زگای دژه‌ تیرۆر و یه‌كه‌كانی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا و یه‌كه‌ تایبه‌ته‌كانی كۆماندۆس كه‌ سه‌ر به‌ ده‌زگای هه‌واڵگریی عێراقن".

به‌رپرسه‌ عێراقییه‌كە ده‌ڵێت: "ئێستا ئه‌مه‌ریكا چه‌كی سووك و مامناوه‌ند بۆ عێراق نانێرێ، به‌ڵام زۆر نیگه‌رانن له‌وه‌ی چه‌كه‌كانیان كه‌وتووه‌ته‌ ده‌ست چه‌ند گرووپێكی حه‌شدی شه‌عبی كه‌ له‌سه‌ر ئێران هه‌ژمار ده‌كرێن و ئه‌و چه‌كانه‌ به‌كارده‌هێنن كه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا بۆ سوپای عێراق نێردراون وه‌ك‌ (M4 و M16) و تانكشكێنی جۆری AT4".

عه‌بدولئه‌میر مه‌یاحی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به‌غدا رێككه‌وتنی پڕچه‌ككردنی پێشێل نه‌كردووه‌ به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته‌ به‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كان، چونكه‌ حه‌شدی شه‌عبی ئیتر به‌شێكن له‌ هێزه‌كانی عێراق و شه‌ڕی دژی تیرۆریان كردووه‌.

 





ئەم هەواڵە 10291جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad