English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوودەکانی پەتاتە بزانە
2019-05-06 [12:20 PM]

هەولێر _ ZNA


 

پەتاتە یەكێكە لە سەوزە بە سوودەكان چەندان پێكهاتەی كیمیایی و ڤیتامین و كانزایی گرنگی تێدایە كە پێویستن بۆ لەش و تەندروستی لەش باشتر دەكات.
 

ئەوپێكهاتانەی كە لە پەتاتەدا هەن ئەمانەن:

یەكەم: پڕە لە پێكهاتەی خۆراكی، پەتاتە ریشاڵی تواوە و نەتواوەی تێدایە كە باشن بۆ هەرسكردن و ئاستی كۆڵیسترۆڵ نزم دەكەنەوە.

- فایتۆكیمیكەڵ، وەكو فلافۆنۆیدس كە پەستانی خوێن نزم دەكەنەوە.

- ڤیتامین سی تێدایە كەبەشێوەیەكی گشتی تەندروستی لەش باشتر دەكات، بەڵام ئەو ڤیتامینە لە ناو دەچێت لە پلەی گەرمی بەرزدا.

- ڤیتامین B6 بۆ دڵ، هەروەها ئاسن و مسی تێدایە كە فشاری خوێن ئاسایی دەكەنەوە.

- یەكێكە لەو سەوزانەی كە دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم كە كانزایەكی گرنگە بۆ لەش.

دووەم: پەتاتە باشە بۆ دابەزاندنی كێشی لەش، زۆر كەس پەتاتە بە یەكێك لەو خۆراكانە دادەنێن كە دەبنە هۆی زیادبوونی كێش، بەڵام لە راستیدا وانیە سەرەرای گەورەیی قەبارەیان پەتاتە بەرێژەی 580 بۆ 70 لە ئاو پێكدێت، ئەگەر لەگەڵ كەرە یان خواردنی چەوردا بخورێت دەبێتە هۆی زیاد بوونی كێش.

سێیەم: هەرسكردن باشتر دەكات، كاربۆهیدراتەكان لە پەتاتەدا هەیە كە باشن بۆ كرداری هەرسكردن، پەتاتە باشە بۆ منداڵی ساوا، چونكە خواردنێكی سوكە و بەئاسانی هەرس دەكرێت. وزەی پێویست بەلەش دەدات. هەروەها دەوڵەمەندن بە ریشاڵی خوراكی كە رێگە لە قەبزی و تەنانەت رێگە لە شێرپەنجەی كۆڵۆن دەگریت.

چوارەم: باداری كەم دەكاتەوە، مەگنیسیۆم و كالیسیۆم لە پەتاتەدا هەن كە باشن بۆ ئەو كەسانەی گرفتی باداریان هەیە، باشتر وایە ئەو ئاوە بەكاربهێنرێتەوە كە بۆ كوڵاندنی پەتاتەكان بەكارهاتوون، چونكە یارمەتی كەمكردنەوەیی هەوكردن و ئازار دەدات و حاڵەتەكانی باداری كەم دەكاتەوە.

پێنجەم: دژی شێرپەنجەو نەخۆشییەكانی دڵە، پەتاتەی سوورباو بڕێكی زۆر دژەئۆكسیدی تێدایە  لەگەڵ كارۆتەنۆیدس كە ئەم دوو پێكهاتەیە یارمەتی ئەو ناوچانە دەدەن كە ئەگەر تووشبوونیان هەیە بە شێرپەنجە و رێ  لە دروستبوونیان دەگرن، گرێی شێرپەنجەییەكان كەم دەكاتەوە و لەگەڵ كاریگەرەكانی تری شێرپەنجە، هەروەها پەستانی خوێن رێكدەخات و بەهۆی بوونی ئەو ڤیتامین و ریشاڵانەی كە تێیدایە.





ئەم هەواڵە 9478جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad