English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو خۆراکانەی تەندروستی دڵ دەپارێزن
2019-05-06 [01:30 AM]

هەولێر _ ZNA


 

زۆر سەوزە و میوە هەن كە دەوڵەمەندن بە پێكهاتەی دروست و دژەئۆكسیدی بەهێز وەك ئانتهۆسانینس و لیكۆپەین، ئەم پێكهاتانە یارمەتی باشتركردنی تەندروستی دڵَ  دەدەن. مەترسییەكانی جەڵتە و نەخۆشییەكانی چاو كەم دەكەنەوە. گرنگترین شت ئەوەیە كە مەترسییەكانی نەخۆشیی دڵ كەم دەكاتەوە بە رێژەی %50 بەتایبەتی خۆراكە سوورەكان یارمەتی باشتركردنی دڵ دەدەن و بەهێزی دەكەن.

ئەمانەش كۆمەڵێكن لەو خۆراكانەی كە باشن بۆ تەندروستی دڵ:

یەكەم: هەنار، هەنار دەوڵەمەندە بە دژەئۆكسیدی زۆر بەتایبەتی ئانتهۆسانینس كە رێ لە پتەوبوونی خوێنبەرەكان دەگرێت و تەندروستی دڵ باشتر دەكات، بەپێی توێژینەوە پزیشكییەكان ئەگەر بۆ ماوەی سێ‌ مانگ شەربەتی سروشتی هەنار بخورێت، نەخۆشییەكانی دڵ كەم دەكاتەوە و یارمەتی باشتر رۆشتنی خوێن دەدات بۆ دڵ.

دووەم: تەماتە، تەماتە دەوڵەمەندە بە لیكۆپەین، چونكە رەنگی  سووری تێدایە كە تایبەتمەندی دژەئۆكسیدی تێدایە لەگەڵ دژە شێرپەنجە، سەرچاوەیەكی باشی خۆراك پێدانە بۆ چاوەكان و تەندروستی پرۆستات باشتر دەكات.

سێیەم: سێو، بڕێكی زۆر قوەرسینی تێدایە كە هەوكردن كەم دەكاتەوە. هەروەها رێ لە خوێن مەیین دەگرێت. باشتر وایە سێو لە بەیانیاندا بخورێت لەگەڵ دانەوێڵەكان و هەستی برسیەتی كەم دەكاتەوە و بڕێكی زۆر پێكهاتەی خۆراكی بەلەش دەدات.

چوارەم: فاسۆڵیای سوور، فاسۆڵیای سوور دەوڵەمەندە بە دژەئۆكسید كە یەكێكە لە باشترین خۆراكەكان بۆ دڵ. تەنیا لە نیو كووپ فاسۆڵیای سووردا بڕێكی زۆر ریشاڵ و حەوت گرام پرۆتین هەیە. توانای چەوری خوساندنی تێدایە و تەنیا 100 كالۆری لە خۆ دەگرێت. باشە بۆ ئەو كەسانەی كە دەیانەوێت كێشی لەشیان كەم بكەنەوە، بەم شێوەیەش مەترسییەكانی نەخۆشی دڵ بەڕێژەیەكی زۆر كەم دەكاتەوە.

پێنجەم: بیبەری سوور، بیبەری سوور زۆر گرنگە بۆ ئەو كەسانەی كە نەخۆشیی دڵیان هەیە، چونكە پڕە لە لیكۆپەین. هەروەها سەرچاوەیەكی باشی ریشاڵی تواوەن لەگەڵ ڤیتامین سی و دژەئۆكسید كە باشن بۆ تەندروستی دڵ.

شەشەم: شیلك، شیلك سەرچاوەیكی باشی مەنگەنیزە لەگەڵ ڤیتامین سی كە گرنگن بۆ كارە جۆراوجۆرەكانی زیندەپاڵی لەش. لەش لە رەگە ئازادەكان دەپارێزێت و رژێنی دەرەقی باشتر دەكات و یارمەتی هێشتنەوەی ئێسك دەدات و شەكری خوێن رێكدەخات. ئەم میوەیە بەهەمانشێوە دەوڵەمەندە بە ئایۆدین، ریشاڵ، فۆلاتە، پۆتاسیۆم، ڤیتامین كەی و مەگنیسیۆم.

حەوتەم: شووتی، بەهەمانشێوە شووتی دەوڵەمەندە بە لیكۆپەین و یارمەتی كەمكردنەوەی مەترسییەكانی نەخۆشی دڵ دەدات، كۆڵیسترۆڵی LDL كەم دەكاتەوە و مەترسییەكانی جەڵتەی دڵ كەم دەكاتەوە و رۆیشتنی خوێن باشتر دەكات.





ئەم هەواڵە 5503جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad