English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مه‌سعود حه‌یده‌ر: بەھێزی گەلی کوردستان لە ڕێككه‌وتن و یەکڕیزیە
2019-05-06 [10:29 AM]

ZNA-هه‌ولێر


مەسعود حەیدەر ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەھەژماری تایبەت بەخۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک ڕایدەگەێنێت ، ھەموو کوردێکی نیشتمانپەروەر پشتیوانی ڕێککەوتنی پێکھێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێم دەکات

مەسعود حەیدەر دەشڵێت ،  ئەم کابینەیە تەواوکاری حکومەتی ئێستای ھەرێم دەبێت بە دیدو تێڕوانینێکی نوێ بۆ چاکسازی و کوردستانێکی بەھێز.

دوێنێ یەکشەممە ٥ ی ٥ ی ٢٠١٩ ، شاندی دانووستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی و لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەسەر چۆنێتی و شێوازی بەشداریکردنی یەکێتی لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێم گەیشتنە رێککەوتن.

دوای کۆبوونەوەی نێوان ھەردوو شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان و ، رێککەوتنی نێوان ھەردوولا بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێی ھەرێمی کوردستان لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی شاندی پارتی و کۆسرەت رەسوڵ عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی واژۆ کرا.

کۆسرەت رەسوڵ جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان کرد، بە بۆنەی رێککەوتنی نێوان پارتی و یەکێتی لە بارەی پێکھێنانی کابینەی حکومەت و ھیوای خواست، ئەو رێککەوتنە ببێتە سەرەتایەکی گرنگ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و خزمەتکردنی خەڵک.

ھەر لە کاتی رێورەسمی واژوکردنی رێککەوتنی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند: زۆر سوپاس بۆ خەڵکی ھەرێمی کوردستان کە زۆر ئارامیان گرت، گوتیشی: ئەمرۆ لەگەڵ یەکێتی نیشیتمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆران گەیشتینە رێککەوتنی کۆتایی لە راستیدا گفتۆگۆکان قورس بوون ھیوادارم سەرەتایەکی خۆش گوزەرانی بێت بۆ ھەموو خەڵکی کوردستان.

نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند: بە خۆشحاڵیەوە رایدەگەیەنم ھەرسێ لایەن پارتی، یەکێتی و گۆڕان گەیشتینە رێککەوتنی کۆتایی و ھەر سێ لایەنیش خۆمان بە براوەی ئەم پرۆسەیە دەزانین.

ھەروەھا نێچیرڤان بارزانی سوپاسی ئارامگرتنی ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستانی کرد لە چەند مانگی رابردوودا لەسەر ڕێککەوتنی لایەنەکان، گوتیشی ئەم ڕێککەوتنە بۆ پرۆسەی دیموکراسی گرنگییەکی گەورەی ھەیە.





ئەم هەواڵە 3724جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad