English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کەرتی تەندروستی بەرەو پێش ده‌برێت و خزمه‌تگوزاری باشتر پێشكه‌ش به‌هاوڵاتیان ده‌كرێت
2019-05-06 [10:29 AM]

ZNA-هه‌ولێر


راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان ئاماژە  بەوە دەکات کەئەمڕۆ دووشەممە ٦ ی ٥ ی ٢٠١٩ ،  لیژنەی کاروباری تەندروستی و ژینگە و مافی بەکاربەر لە پەرلەمانی کوردستان، بەسەرپەرشتیی د.سەباح مەحمود، سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی بڕیاردەرو ئەندامانی لیژنەکە، لە ھۆڵی لیژنە لە تەلاری پەرلەمان لەگەڵ د.خەبات خالید، ڕاوێژکاری کاروباری تەندروستی لە ئەنجوومەنی وەزیران کۆبووەوە.

راشیدەگەیەنن ، مەبەست لە کۆبوونەوەکە بۆ دروستکردنی ھەماھەنگیی زیاترە لە نێوان حکومەت و پەرلەمان بۆئەوەی بتوانرێت لەداھاتوودا کەرتی تەندروستی بەرەو پێش ببرێت و باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بە ھاووڵاتییان بکرێت و پەلە بکرێت لە ئامادەکردنی ئەو پڕۆژە یاسایانەی کە لەخزمەت کەرتی تەندروستیدان بە تایبەت پڕۆژەی بیمەی تەندروستی.

راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان ئاماژە بەوەش دەکات کە لە کۆتایی کۆبوونەوەکە دا سەرۆکی لیژنە سوپاسی د.خبات خالید-ی کرد بۆ ئامادەبوونی و ھیوای خواست ئەم کۆبوونەوانە بەردەوام بن و ھەماھەنگیی نێوان حکومەت و پەرلەمان زیاتر بێت بەتایبەت دوای ئەوەی حکومەتی تازە پێکدەھێندرێت.





ئەم هەواڵە 1906جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad