English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ترەمپ پیرۆزبایی رەمەزان لە موسوڵمانان دەکا و چەند ئامۆژگارییەکیش دەدات
2019-05-06 [10:40 AM]

ZNA-هه‌ولێر


سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی مانگی رەمەزانی لە موسوڵمانانی ئەمریکا و جیھان کرد.

لەو پەیامەدا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا وێڕای پیرۆزباییکردنی ھاتنەوەی مانگی رەمەزان، ئاماژەی بەوە داوە کە موسوڵمانان لە ڕێگەی بەڕۆژووبوونەوە، وزەی خۆیان نوێ دەکەنەوە بۆ گەیشتن بەو ئامانجەی لە گەشتە ڕۆحییەکەیان گرتوویانەتە بەر.

ھاوکات ئامۆژگاریی ئەوەشی داوە کە لە ڕەمەزاندا ”دەرفەتێک بۆ ھەموومان ڕەخساوە تا پەی بەو نیعمەتانە ببەین کە پێمان بەخشراون و بەیەکەوە کار بکەین بۆ ھاوڕێیەتییەکی مەزنتر. بەیەکەوە، لە ژێر ڕۆحیەتی مانگی ڕەمەزاندا، دەتوانین فرەیی و ڕێزی زیاتر بۆ کۆمەڵگەکەمان وەدی بێنین“.

باسی لەوەش کردووە کە مێلانیای ھاوسەری لەگەڵیدایە بۆ ئەوەی باشترین ئاواتەکان بۆ موسوڵمانانی ئەمریکا و جیھان بخوازن.

 
ئەمەش دەقی پەیامەکەیەتی:

 
پەیامی سەرۆکایەتی بە بۆنەی مانگی ڕەمەزان

گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرجەم موسڵمانان دەکەم بە بۆنەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان.

ڕەمەزان یادی دابەزینی قورئانی پیرۆزە بۆ محەمەد، لەگەڵ بینینی مانگ، خێزان و کۆمەڵگە موسڵمانەکان دەست بە مانگێک دەکەن بۆ گەڕانەوە بۆ خود و بووژانەوەی ڕۆحییەتی ئینسان و عیبادەتکردن.

بە درێژایی مانگی ڕەمەزان، موسڵمانەکان لە کاتی ڕۆژھەڵاتن بۆ ڕۆژئاوابوون بەڕۆژوو دەبن، قورئان دەخوێنن، کرداری خێر ئەنجام دەدەن و سەدەقە دەبەخشنەوە. لەم ڕێگەیەوەش، وزەی خۆیان نوێدەکەنەوە بۆ گەیشتن بەو ئامانجەی لە گەشتە ڕۆحییەکەیان گرتوویانەتەبەر. ھەروەھا سوپاسی خوا دەکەن بۆ بەخشندەیی و مێھرەبانییەکەی.

لەم مانگەشدا، دەرفەتێک بۆ ھەموومان ڕەخساوە تا پەی بەو نیعمەتانە ببەین کە پێمان بەخشراون و بەیەکەوە کار بکەین بۆ ھاوڕێیەتییەکی مەزنتر. بەیەکەوە، لە ژێر ڕۆحیەتی مانگی ڕەمەزاندا، دەتوانین فرەیی و ڕێزی زیاتر بۆ کۆمەڵگەکەمان وەدی بێنین.

مێلانیاش لەگەڵمە بۆ ئەوەی باشترین ئاواتەکان بۆ موسڵمانانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و سەرانسەری جیھان بنێرین و ھیوا بخوازین کە ڕەمەزانێک پڕ بەرەکەتییان ھەبێت.





ئەم هەواڵە 1297جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad