English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کونسوڵی ئەمریکا له‌هه‌رێم : هیوای ڕەمەزانێکی پڕخێر و بەرەکەتتان بۆ دەخوازین
2019-05-06 [10:52 AM]

ZNA-هه‌ولێر


ئەمڕۆ دووشەممە ٦ ی ٥ ی ٢٠١٩ ، لەیەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا  کونسولی گشتی ئەمریکا لەھەرێم بەبۆنەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز پیرۆزبایی لەھاوڵاتیانی ھەرێم دەکات 

بەپێی ڤیدیۆیەکی بڵاوکراوە کەلەپەیجی فەرمی کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بوک بڵاوکراوەتەوە ڕایدەگەیەنن لە بەردەم مزگەوتی گەورەی قەڵای ‌ھەولێرەوە  فەیگن کونسوڵی گشتی بە ناوی کونسوڵخانەی گشتی وگەلی ئەمریکاوە ھیوای ڕەمەزانێکی پڕخێر و بەرەکەتتان بۆ دەخوازێت.

 لەلایەکی دیکەوە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بە بۆنەی ھاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: لەگەڵ مێلانیا "ھاوسەری ترەمپ" پیرۆزبایی ئەو مانگە پیرۆزە لە موسڵمانانی ئەمریکا و گشت جیھان دەکەین . 

ترەمپ وێرای بەبیرھێنانەوەی ئەوەی کە لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا، یادی دابەزینی قورئانی پیرۆز بۆ حەزرەتی محەمەد دەکرێ و گوتیشی: لەگەڵ دەرکەوتنی ھیلال، خێزانە موسڵمانانەکان و کۆمەڵگاکان بە دەستپێکی خواپەرستی لەو مانگەدا شکۆمەند دەکرێن .





ئەم هەواڵە 3559جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad