English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی و كونسولی نوێی ئیمارات كۆبوونەوە
2019-05-06 [12:39 PM]

ZNA- ھەولێر


 


به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئه‌حمه‌د ئیبراهیم سه‌عید ئه‌لزاهری كونسولی گشتیی نوێی ئیمارات له‌ هه‌رێمی كوردستان، پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی لێ كرد و هیوای سه‌كه‌وتنی بۆ خواست، پشتگیریی ده‌زگاكانی حكوومه‌تیشی بۆ كار و چالاكییه‌كانی نیشان دا، هه‌روه‌ها پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی شه‌ڕی داعش و هاتنی ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره‌ و په‌نابه‌ران، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و دوا هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم پێشكه‌ش كرد.

به‌ڕێزیان دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمی كوردستان خوازیاری په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانییه‌تی له‌گه‌ڵ ئیمارات له‌ هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه‌ به‌تایبه‌تی كه‌ ده‌رفه‌تی كار بۆ خاوه‌نكار و بزنسمان و كۆمپانیا بیانییه‌كان له‌ هه‌رێم هه‌یه‌ و سوپاسی هاوكارییه‌ مرۆییه‌كانی ئیماراتی كرد بۆ ئاواره‌ و په‌نابه‌ران.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 6/5/2019 به‌ڕێوه‌ چوو، به‌ڕێز ئه‌لزاهری سڵاو و ڕێزی سه‌ركردایه‌تیی وڵاته‌كه‌ی گه‌یانده‌ به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و باسی له‌ كار و چالاكییه‌كانی، به‌هێزكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئیمارات‌ له‌ هه‌موو بواره‌كاندا، پشتگیریی دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌ كار و چالاكییه‌كانی و هاوكارییه‌ مرۆییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ ئاواره‌ په‌نابه‌ران له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی كۆیوونه‌وه‌دا جه‌خت له‌ كولتووری پێكه‌وه‌ژیان له‌ هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه‌ هه‌روه‌ك چۆن له‌ ئیماراتیش گرنگییه‌كی زۆر به‌و پره‌نسیپه‌ ده‌دریت.





ئەم هەواڵە 4039جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad