English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوایین زانیاری لەسەر بەشداری کردنی سەڵاح و فرمینیۆ لە یارییەکەی سبەی 
2019-05-06 [01:08 AM]

ZNA- ھەولێر 




لە چەند رۆژی رابردوو یانەی لیڤەرپول ئینگلیزی بێ بەش بوو لە تواناکانی ھەردوو یاریزانی بەتوانای مەحمەد سەڵاح و فرمینیۆ بە ھۆی پێکانەوە . 

ئەمڕۆ یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی لە پێگەی خۆی رایگەیاند : ھەردوو یاریزان سەڵاح و فرمینیۆ ناتوانن بەشداری یارییەکەی سبەی یانەکەیان لەبەرامبەر یانەی بەرشەلۆنە بکەن . 

لەراگەیندراوەکە ھاتووە، سەڵاح بەھۆی ئەو پێکانەی لە یاری یانەکەی لەبەرامبەر یانەی نیوکاسڵ تووشی ھات ناتوانێت بەشداری یارییەکە بکات و فرمینیۆ بەھۆی پێکانی لە ماسولکەکانی ناتوانێت بگەڕێتەوە نێو یاریگا. 

بڕیارە سبەی سێشەممە لەیاری گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ یانەی لیڤەرپول میوانداری یانەی بەرشەلۆنە بکات و لەیاری چوون یانەی بەرشەلۆنە توانی یارییەکە بە ئەنجامی (٣ - ٠) لەبەرژەوەندی خۆی یەکلایی بکاتەوە. 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 9937جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad