English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی... ده‌یان تۆن برنجی ڤیتنامی له‌ناوبرا
2019-05-06 [02:17 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

لیژنه‌ی كۆگاكانی سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائمقامیه‌تی سلێمانی له‌ كۆگای كۆمپانیایه‌كدا ده‌ستی به‌سه‌ر بڕی زیاتر له‌ 57 تۆن برنجی جۆری (ms) و (محه‌مه‌د)دا گرت كه‌ دروستكراوی وڵاتی ڤێتنامن.

به‌پێی راپۆرتی لیژنه‌كه‌ له‌ چه‌ند رۆژی پێشودا له‌ كۆگایه‌كدا له‌ ناوچه‌ی تاسڵوجه‌  بڕێكی زۆر برج بینراوه‌ كه‌ سه‌ره‌ڕای به‌سه‌رچوونی ماوه‌ی به‌كارهێنانی ئه‌سپێ لێی داوه‌ و خراپ بووه‌، دوای پشكنینیش ده‌ركه‌وتووه‌ به‌هیچ جۆرێك شیاو نییه‌ بۆ خواردن و ناكرێت بفرۆشرێت، هه‌ربۆیه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی تانجه‌رۆی سلێمانی ته‌واوی ئه‌و برنجه‌ خراپبووه‌ له‌ناوبراوه‌.

هه‌ر به‌پێی راپۆرتی لیژنه‌ی كۆگاكان ئه‌و برنجه‌ له‌ناو كیسه‌ی (35، 25، 9، 4.5) كیلۆییدا بووه.

به‌پێی ئاماری لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانیش ته‌نها له‌مانگی نیسانی ئه‌مساڵدا نزیكه‌ی 115 تۆن خۆراك و موادی پاكه‌ره‌وه‌ له‌ناوبراوه‌.

لیژنه‌ هاوبه‌شوكانیش داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كات له‌كاتی بینینی هه‌ر بڕه‌ برنجێك كه‌ ئه‌سپێ لێیدابێت یان له‌شوێنی نه‌شیاودا هه‌ڵگیرابێت ده‌ستبه‌جێ لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی لێ ئاگاداربكه‌نه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی رێكاری پێویستی له‌گه‌ڵدا بگرنه‌به‌ر.

 





ئەم هەواڵە 3574جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad