English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق دووهەم سەرچاوەی گەورەی نەوتی چینه
2019-05-06 [05:19 AM]

​ZNA - هەولێر


چین رایگەیندووە، عێراق دووھەم سەرچاوەی نەوت و لە رۆژھەلاتی نێوەراست چوارەم ھاوبەشی بازرگانیی ئەم وڵاتەیە.

چانگ تاو، باڵیۆزی چین لە عێراق جەختی لەوە كردەوە  كە عێراق بەبەھای ٢٠ ملیار دۆلاری سالانە بۆ چین دووھەم سەرچاوەی گەورەی نەوتە و ھاوكات لە ماوەی سالی رابردوودا   قەبارەی ئاكوگۆری ئابووریی نێوان ھەردوو وڵات گەیشتووەتە ٣٠ ملیار دۆلار.

عێراقیش ساڵانە بەبەھای ٧ ملیار و ٩٠٠ ملیۆن دۆلار كاڵا و شتوومەك لە چینەوە ھاوردەدەكات و ساڵانە ٢٠ ھەزار عێراقی سەردانی چین دەكەن.

چانگ تاو ئاماژەی بەوەشدا، قەبارەی بازرگانیی نێوان ھەردوو وڵات لە زیادبووندایە و  سالانە برێژەی سەدا ١٠ بەرزدەبێتەوە، ھەر بۆیە عێراق لە رۆژھەلاتی نێوەراستدا بە چوارەم ھاوبەشی گەورەی بازرگانیی چین دادەنرێت .





ئەم هەواڵە 8515جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad