English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شەش بیرۆکە بۆ ئەوەی خواردنی جیاواز و تەندروست بخۆیت لە ژەمی بەیانیدا
2019-05-07 [10:14 AM]

هەولێر _ ZNA


 

ژەمی بەیانی یەکێکە لە گرنگترین ژەمەکانی رۆژ و پێویستە لەم ژەمەدا خواردنی دەوڵەمەند بە ماددەی خۆراکی گرنگ و بەسوود بخورێت بۆ ئەوەی جەستە بەدرێژایی رۆژ چالاک و تەندروست بێت.

ماڵپەڕی ستاندارد میدیا ئاماژەی بە گرنگترین لەو خواردنانە کردووە کە گرنگن بۆ ژەمی بەیانی، بەم جۆرە:

چەرەزات: چەرەزات بڕێکی زۆر چەوری و ریشاڵ و پرۆتینی تێدایە، کە یارمەتیدەرە لە هەستکردن بە تێری بۆ ماوەیەکی درێژ و بەهۆی ئەوەی کالۆری کەم تێدایە یارمەتیدەرە لە دابەزاندنی کێش، بۆیە پسپۆڕان رێنمایی دەدەن بەوەی چەرەزاتی برژاو بخورێت لەجیاتی سوورکراوە.

میوە: میوە یەکێکە لە خواردنە گونجاوەکان بۆ ژەمی بەیانی کە بڕێکی زۆر ماددەی خۆراکی بەسوود بە جەستە دەبەخشێت و لە گرنگترین ئەو میوانەش: ئەفۆکادۆ، سێو، مۆز، شووتی، کاڵەك، پرتەقاڵ و هەرمێ.

سەوزەوات: سەوزەوات یەکێکە لە خواردنە گرنگەکان بۆ ژەمی بەیانی، چونکە دەوڵەمەندە بە ریشاڵەکان و یارمەتیدەرە لە هەستکردن بە تێری، بۆ ئەو مەبەستەش پسپۆڕان رێنمایی دەدەن بەوەی گێزەر و خەیار و سەوزەواتەکانی دیکە بە کاڵی بخورێن.

پەتاتە: پەتاتەی برژاو بە فڕن یەکێکە لە بەسوودترین خواردنەکان بەتایبەت ئەگەر لە ماڵەوە ئامادەبکرێت و لەگەڵ باینجان و کولەکە بە برژاوی بخورێن.

شۆکولاتەی ڕەش: شۆکولاتەی ڕەش لەگەڵ کەمێك چەرەزات یەکێکە لەو خواردنانەی کە گرنگە بۆ ژەمی بەیانی و تام و چێژێکی خۆشی هەیە، لەبەر ئەوەی لە کاتی خەوتندا رێژەی شەکر لە خوێندا نزمدەبێتەوە، ئەو شۆکولاتەیە بڕی ئەو شەکرە کەمە پڕدەکاتەوە.

هێلکەی کوڵاو: هێلکەی کوڵاو گەدە پڕدەکات و وادەکات هەست بە تێری بکرێت بۆ ماوەیەکی درێژخایەن، بۆیە بە یەکێك لە باشترین خواردنەکان دادەندرێت بۆ ژەمی بەیانیان .





ئەم هەواڵە 9499جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad