English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌وێنه‌... ئۆتۆمبێلێك 3 هاوڵاتی ده‌كوژێت
2019-05-07 [08:26 AM]

ZNA-هەولێر


 

گوته‌بێژى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر راگەیاند، ئۆتۆمبێلێك له‌جۆری هۆندا تۆكسۆن  3 هاوڵاتى كرده‌ ژێر ئۆتۆمبێله‌وه‌

هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر راگه‌یاند ، درەنگانێكی شەوی ڕابردوو لە رووداوێكی هاتوچۆدا لەسەر رێگای هەولێر- كۆیە نزیك ماجدی مۆڵ ، ئۆتۆمبێلێك  له‌ جۆری هۆندا تۆكسۆن لە3 كەس دەدات و بەو هۆیەوە هەر سێ كەسەكە گیانیان لەدەستدا.

ئاماژەی بەوەش کردووە "روداوەكە بەشێوەك بوە ئۆتۆمبێلەكە هەرسێ هاووڵاتییەكەی شێلاوە و نەشیتوانیوە خۆی كۆنترۆڵ بكات تا خۆی كێشاوە بە جەمەلۆنێكی نزیك چێشتخانەی هایلانددا".

وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر باسی لەوەشكرد، شۆفێرەكە دەستگیركراوە و پەڕاوی لێكۆڵینەوەی لە بنكەی پۆلیسی راپەڕین بۆ كراوەتەوە و تەرمی هەرسێ هاووڵاتییەكەش دوای پزیشكی دادنوسی رادەستی كەسوكاریان كراونەتەوە.
 

11





ئەم هەواڵە 8041جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad