English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
راوێژكاری رێبەری ئێران: شەڕ لەنێوان ئێران و ئەمریكا روونادات
حسێن دێهقان
2019-05-07 [11:25 AM]

ZNA - هەولێر


راوێژكاری رێبەری ئێران دەڵێ ترەمپ ناچێتە ژێر كاریگەریی تووندرەوەكانی وڵاتەكەی و شەڕ لە نێوان ئەم وڵاتە و ئێران روونادات.

حسین دێهقان ڕاوێژکاری ڕابەری باڵای ئێران بۆ کاروباری سەربازی، لە کاردانەوەیەکدا لەبەرانبەر ناردنی کەشتی فڕۆکەهەڵگر بۆ کەنداو رایگەیاند، ئەمریکاییەکان توانای ئەنجامدانی کردەوەی سەربازییان لە دژی ئێران نییە و سەرۆک کۆماری ئەمریکاش ناچێتە ژێر کاریگەریی توندرەوەکانی واشنتن.

حسین دێهقان گوتی:  نە ناوچەکە بەرگەی شەرێکی دیکە دەگرێت و نە ئەمریکاییەکانیش دەیانەوێت لەدژی ئێران شەڕێکی سەربازی رابگەیەنن.

دیهقان لەبارەی هەڕەشەکانی ئێران بۆ داخستی گەرووی هورمز، گوتی، کە ئەو گەرووە دەبێ بۆ هەموو لایەک بێت و ئەگەر بەربەست بە هەناردەی نەوتی ئێران درووست بکەن، ئەوان ئەو گەرووە دادەخەن.





ئەم هەواڵە 5572جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad