English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە زاخۆ دوو کەس لەنێو چاڵێکدا گیان لەدەست دەدەن
2019-05-07 [01:08 AM]

ZNA- هەولێر


 

لە زاخۆ چەند هاونیشتمانییەک دەکەونە چاڵێکەوە و بەهۆیەوە دوو کەس گیان لەدەست دەدەن.

 

لەکاتی دروستکردنی چاڵێکی ئاو لە گەڕەکی عەباسییەی زاخۆ هاونیشتمانییەک دەکەوێتە ناو چاڵێکی چوار مەترییەکە و دواتر دوو برا و ئامۆزایەک و گەنجێک هەوڵدەدەدەن ئەو هاونیشتمانییە رزگار بکەن. بەڵام بەهۆی ''نەمانی ئۆکسجین و تەنگەنەفەسی'' دوو کەس گیان لەدەست دەدەن. 

 

هەر پێنج کەسەکە تەمەنیان لەنێوان 19 بۆ 36 ساڵاندایە و بەگوتەی شاهێدحاڵێک، ''هەر یەکێک و هەوڵی رزگارکردنی ئەوی دیکەی دەدا''. 

 

بەپێی راپۆرتی پزیشکی ''تەنگەنەفەسی و نەمانی ئۆکسجین هۆکاری گیان لەدەستدانی هەردووکیان بووە''. 

 

لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی زاخۆ چارەسەری پزیشکی بۆ ئەوانی دیکە دەکرێت و بەگوتەی کارگێڕی نەخۆشخانەکە رەوشی تەندروستییان جێگیرە.

 





ئەم هەواڵە 4309جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad