English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرشەلۆنە گرێبەست لەگەڵ یاریزانێکی مان یونایتد مۆر دەکات 
2019-05-07 [01:11 AM]

ZNA- ھەولێر 



یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی سەرکەوتوو بوو لە رازیکردنی یەکێک لە یاریزانەکانی یانەی مانشستەر یونایتدی ئینگلیزی بە پەیوەندی بەریزەکانی یانەی کەتەلۆنی . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی سپۆڕتی کەتەلۆنی، بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە سەرکەوتوو بوون لەرازیکردن یاریزان خوان ماتا بە پەیوەندی کردن بە یانەی کەتەلۆنی. 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، بۆندی ماتا لەم ھاوینە لەگەڵ یانەی مان یونایتد کۆتایی پێدێت و یاریزانەکەش ئامادە نەبوو بۆندەکەی نوێبکاتەوە لەبەر ئەمە بە شێوەی گرێبەستی سەربەست روو لە یانەی بەرشەلۆنە دەکات . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، ماتا و یانەی بەرشەلۆنە لەسەر ھەموو ووردەکارییەکانی گرێبەستەکە رێککەوتوون و دوای کۆتایی ھاتنی یارییەکانی ئەم وەرزە گرێبەستەکە بە فەرمی رادەگەیندرێت. 

 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 1621جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad