English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رەتکردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەستەنبووڵ بەهای لیرەی تورکیی دابەزاند
2019-05-07 [01:26 AM]

​ZNA - هەولێر


رەتکردنەوەی دەرەئەنجامی هەڵبژاردنی شارەوانیی ئیستەنبوڵ و بڕیاری دووبارە ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردن لەو شارە ، بەهای لیرەی تورکی له‌ به‌رانبه‌ر به  دۆلاری ئه‌مریكایی به‌ شێوه‌یكی به‌رچاو دابه‌زاند.

له‌ بازاڕه‌كانی دراودا، بەهای لیرەی تورکیی له‌ به‌رانبه‌ر دۆلاری ئەمریکایی گه‌یشته‌ كه‌مترین ئاستی حه‌وت مانگی رابردوو.

بەهای هه‌ر سه‌د دۆلاری ئەمریکای به‌رانبه‌ر به‌  610 لیرەی تورکییە و چاودێرانی ئابووری پێیانوایە بەهای لیرە بەهۆی ترسی بڵاوبوونەوەی ئاژاوە لە تورکیا ، بە تایبەت دوای رەتکردنەوەی هەڵبژاردنی شارەوانیی ئیستەنبوڵ و بڕیاردانی دووبارە ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردن لەو شارە به‌م راده‌یه‌ داكه‌وتنی تۆمار كردووه.





ئەم هەواڵە 10492جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad