English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھازارد و ریال رێککەوتن 
2019-05-07 [03:57 AM]

ZNA- ھەولێر 



سەرچاوە رۆژنامەوانیەکانی ئیسپانیا باس لەوە دەکەن کە یانەی ریال مەدرید و ئیدین ھازارد گەیشتنە رێککەوتن و ئەم یاریزانە لەم ھاوینە پەیوەندی بەیانەی شاھانە دەکات. 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەکانی ئیسپانیا ، یانەی ریال مەدرید لەگەڵ بریکاری کارەکانی ھازارد گەیشتووتە رێککەوتنی کۆتایی و ئەم یاریزانە لە کۆتایی ئەم وەرزە پەیوەندی بە یانەی شاھانە دەکات. 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، یانەی ریال مەدرید لەبەرامبەر بەدەستھێنانی تواناکانی ھازارد بڕی ١٣٠ ملیۆن یۆرۆی بە یانەی چێلسی داوە . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، پێداگیری زێدانی راھێنەری یانەی شاھانە لەسەر ھێنانی ھازارد وای لە بەرپرسانی یانەکە کرد بە زووترین کات گرێبەستەکە یەکلایی بکەنەوە . 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 1405جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad