English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا چەند بڕیارێکی گرنگ دەدەن 
2019-05-07 [04:12 AM]

ZNA- ھەولێر 



ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی ھەردوو وەزیری پەروەردە و وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەسەر چەند پرسێکی گرنگ ئەنجام درا.

لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار لەسەر ئەم تەوەرانەی خوارەوە درا:

تەوەری یەکەم: قوتابیانی خوێندنی ئیسلامی تا ڕادەیەکی باش ھاوشێوەی قوتابیانی دیکە لە کۆلێژەکانی  یاسا و شەریعە و سەرجەم کۆلێژە مرۆڤایەتییەکان وەربگیردرێن. ئەمەش دوای کۆبوونەوەی لێژنەی ھاوبەشی ھەردوو وەزارەت، ڕێنمایی پێ دەردەچێت.
تەوەری دووەم: بە پێی توێژینەوەیەک، بڕیار دەدرێت کە بۆ ساڵی خوێندنی ئایندە، لەو قەزایانەی کۆلێژی پەروەردە ھەیە، قوتابیانی ئەو ناوچانە وەربگیردرێن بۆ ئەوەی لە ئایندەدا لە خودی خەڵکی ناوچەکە ببنەوە بە مامۆستا و کێشەی میلاکیان نەبێت.
تەوەری سێیەم: پەرەی زیاتر بە پەروەردە وخوێندنی تایبەت بدرێت و کار لەسەر وەرگرتنی زەمالە لە دەرەوەی وڵات بکرێت تا لەسەر ئەرکی ھەردوو وەزارەت قوتابی بتوانن درێژە بە خوێندن بدەن.
تەوەری چوارەم: گرنگی زیاتر بدرێت بە باخچەی منداڵان لە کۆلێژەکان بۆ ئەوەی پسپۆڕ لەو بوارەدا پەروەردە بکرێن.


ی.ا
 





ئەم هەواڵە 5827جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad