English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤیدیۆ.. لیڤه‌رپۆل به‌ ڕیمۆنتادا بەرشەلۆنەی تووشی شۆك كرد
2019-05-07 [08:27 AM]

ZNA- ھەولێر



لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی لیڤەرپوڵ میوانداری یانەی بەرشەلۆنە کرد.

لە ئەنجامدا ڕێدز توانی بە چوار گۆڵی بێوەڵام یانەی بەرشە توشی دۆڕان بکات و بۆ جاری دووەمی لەسەریەک پلیتێکی یاری کۆتایی بەدەست بھێنێت.

ھەرچەندە یانەی لیڤەرپوڵ لە یاری چوون ٣ بە ٠ شکستی ھێنابوو، بەڵام لە یاری گەڕانەوەدا توانی یاریەکە ٤-٠ بباتەوەو بە کۆی ھەردو یاری چوون و ھاتن ٤-٣ بردنەوە تۆمار بکات و بگاتەیاری کۆتایی.

لە گێمی یەکەمدا و لە خولەکی ٧ لیڤەرپۆل بە گۆڵی ئۆرێگی پێشکەوت و ئەو گێمە  ١-٠ بە  کۆتایی ھات.

لە گێمی دووەم لیڤەرپوڵ توانی لە خولەکەکانی ٥٤ و ٥٦ و ٧٩ سێ گۆڵی تر لە لایەن ویناڵدۆم دوو گۆڵ و ئۆرێگی بکات و یاریەکە ٤-٠ بباتەوەو بەرشەلۆنە لە خولەکە دەربکات.

یانەی لیڤەرپوڵ لە یاری کۆتایی چاوەڕوانی براوەی یاری تۆتنھام و ئەجاکسەو یاریەکەش لە یاریگای واندا میترۆپۆلیتانۆ لە مەدرید ئەنجام دەدرێت.





ئەم هەواڵە 10840جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad