English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوود و زیانەکانی پاقلە
2019-05-08 [10:00 AM]

هەولێر _ ZNA



پاقلە کە وەک سەرچاوەی پڕۆتین سوودی لێوەرگیراوە ھەروەھا سەرچاوەی سەرەکی کانزاکانە وەکو ئاسن و فۆسفۆڕ و پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم و ترشی فۆلیک..پاقڵە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین(A، K ،B)، ڕێژەیەکی زۆر پڕۆتینی تێدایە .

گرنگترین سوودەکانیشی :

١-یارمەتی دابەزاندنی کێشی لەش دەدات.

٢-ڕێگری لە قەلەقی و ماندووبون دەگرێت دوای کاریگەری قورسی وەرزش کردن بۆ گەڕاندنەوەی ئارامی بەسوودە .

٣-بەھۆی بوونی چەوری سوودبەخش تێیدا بەسوودە بۆ دڵ و بۆریەکانی دڵ .

٤-بۆ ئەو کەسانە بەسوودە کەنەخۆشی شەکرەیان ھەیە چونکە ھەڵدەستێت بەمژینی شەکری کۆکراوە لە لەشدا بەمەش ڕێژەی شەکر لەخوێندا کەم دەکاتەوە.

٥-کاردەکات بۆ کەم کردنەوەی پاڵەپەستۆی خوێن بەتایبەتی لە خانماندا کە دەچنە قۆناغی نائومێدیەوە .

٦-ڕێگری دەکات لە چوونی مادەی زیان بەخش بۆ مۆخ و ئاسوودەی دەبەخشێت بە مێشک.

٧-پاڵپشتی کۆئەندامی بەرگری دەکات و ڕێگری دەکات لە توشبوون بەنەخۆشی.

٨-جێگرەوەی گۆشتە بەھۆی بوونی پڕۆتینی زۆر تێیدا.

٩-یارمەتی گەشە و چالاکبوونی ماسولکەکان دەدات.


 

لەگەڵ ئەم سوودانەی پاقلەشدا چەند زیانێکی هەیە:
 

١-زیانبەخشە بۆئەو کەسانەی کەنەخۆشی پاقلەیان ھەیە(خوێن دابەزین و حەساسیەت).

٢-ئەو کەسانەی کە کێشەی ھەرس و ڕیخۆڵەیان ھەیە دەبێت
بەتوێکڵەوە پاقلە نەخۆن واباشترە لەگەڵ زەیتدا بخورێت.





ئەم هەواڵە 9436جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad