English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پۆلیسى سلێمانى ده‌ستگیركردنى 41 تۆمه‌تبارى راگه‌یاند
2019-05-08 [08:07 AM]

ZNA-هەولێر


پۆلیسی‌ سلێمانی‌ ده‌ستگیركردنى 41 تۆمه‌تبارى راگەیاند کە له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانى بنكه‌ى پۆلیسى راپه‌ڕینه‌وه‌  بە تاوانی جۆراوجۆر دەستگیرکراون.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 8 ى 5 ى 2019 ، له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، به‌تۆمه‌تی‌ ئه‌نجامدانی‌ چه‌ند تۆمه‌تێكی‌ جۆراوجۆر مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ راپه‌رین له‌چه‌ند رۆژی‌ رابردودا 41 تۆمه‌تباریان ده‌ستگیر كرد به‌تۆمه‌تی‌ ئه‌نجامدانی‌ چه‌ند تاوانێكی‌ جۆراوجۆر.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش کراوە"تۆمه‌تباره‌كان به‌فه‌رمانی‌ دادوه‌رو به‌پێی‌ چه‌ند مادده‌یه‌ك له‌یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ به‌ند كراون‌و له‌ئێستادا په‌ڕاوی‌ لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌".

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ راشیگەیاندووە کە هۆکاری تۆمەتبارە دەستگیرکراوەکان بریتین لە:


* ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبارێك به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 405/31، ده‌ستبه‌سه‌ر چه‌كی‌ تۆمه‌تباردا گیراوه‌ كه‌ له‌جۆری‌ (موزه‌لی‌ سیخۆ)یه‌.

* ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبارێك به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 21/ چه‌ك، ده‌ستبه‌سه‌ر چه‌كه‌كه‌شیدا گیراوه‌ كه‌ له‌جۆری‌ (ده‌مانچه‌ی‌ برۆنیك)ه‌.

* ده‌ستگیركردنی‌ دوو تۆمه‌تبار به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 2 مۆبایل.

* ده‌ستگیركردنی‌ 25 تۆمه‌تبار به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 548 به‌تۆمه‌تی‌ زیاده‌ڕۆیی بۆ سه‌ر موڵك‌و ماڵی‌ گشتی‌.

* ده‌ستگیركردنی‌ دوو تۆمه‌تبار به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 342 به‌تۆمه‌تی‌ سوتاندنی‌ ماڵ‌و خانووی‌ هاوڵاتیان.

* ده‌ستگیركردنی‌ 10 تۆمه‌تبار به‌پێی‌ چه‌ند مادده‌یه‌كی‌ دیكه‌ له‌یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌.

 





ئەم هەواڵە 3679جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad