English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلق له‌ش له‌ چه‌ندین نه‌خۆشی ده‌پارێزێت
2019-05-08 [11:22 AM]

هەولێر _ ZNA


 

سڵق یه‌كێكه‌ له‌و سه‌وزه‌واتانه‌ى كه‌ له‌ناو كورده‌واریدا زیاتر به‌ شێوازى یاپراخ یاخود سوركردنه‌وه‌ ده‌خورێت. ئه‌م سه‌وزه‌یه‌ی به‌هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندی به‌ ڤیتامینه‌كانەوە , چه‌ندین سوودی ته‌ندروستى بۆ له‌شی مرۆڤ هه‌یه‌.

سلق یه‌كێكه‌ له‌ سه‌وزه‌ بڵاوه‌كانی جیهان و له‌ ئاماده‌ كردنی چه‌ند جۆرێكی خواردندا به‌كارده‌هێنرێت. به‌پێی ڕاپۆرتێكی (fruit and vegetables) توێژینه‌وه‌كان كه‌ له‌سه‌ر سلق ئه‌نجامدراوه‌ ده‌ریخستووه‌ کە چه‌ندین مادده‌ی به‌سوود له‌ پێكهاته‌كه‌یدا هه‌یه‌.

ئه‌م سه‌وزه‌یه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده ‌به‌ ڤیتامینه‌كانی A، B، C  هه‌روه‌ها بڕێكی زۆر له‌ كانزاكانی مه‌نگنسیۆم و كالیسۆم  و ئاسن و پۆتاسیۆمى تێدایه‌، ئه‌مانه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ندین ماده‌ى دژه‌ ئۆكسید.

سڵق له‌ش له‌ ماده‌ى زیانبه‌خش پاك ده‌كاته‌وه‌ وپارێزگارى له‌ له‌ش ده‌كات له‌ توشبوون به‌ چه‌ند جۆرێكی شێرپه‌نجه‌ وه‌ك: شێرپه‌نجه‌كانی مه‌مك و هلێكه‌دان و میزەڵدان و پرۆستات هه‌روه‌ها  شێرپه‌نجه‌ى قۆلۆن و سییه‌كان و پێست.

هه‌روه‌ها سودی بۆ چاو هه‌یه‌ و هاوێنه‌ى چاو له‌ توشبوون به‌ ئاوى سپى ده‌پارێزێت، گرنگیشه‌ بۆ فرمانه‌كانى چاو و پاراساتنى له‌ نه‌خۆشى وشكبوونه‌وه‌ كه‌ زۆرجار مه‌ترسى گه‌وره‌ بۆ چاو دروست ده‌كات.

ئه‌م سه‌وزه‌یه‌ دژی نه‌خۆشی ڕه‌بۆیه‌ و زیانه‌كانى جگه‌ره‌كێشان كه‌مده‌كاته‌وه‌ و سییه‌كانیش لە هه‌وكردن ده‌پارێزێت.

ئه‌و بڕه‌ ڤیتامین C یه‌ی له‌ پێكهاته‌ی  سلقدایه‌ به‌رگرى له‌ش به‌هێز ده‌كات و دژى نه‌خۆشى هه‌وكردنى گوێكانه‌. هه‌روه‌ها دژى  رۆماتیزم و هەو‌كردنى جومگه‌كانه‌. رێژه‌ى كۆلیسترۆڵى خوێن داده‌به‌زێنێت و مرۆڤ له‌ نه‌خۆشى دڵ ده‌پارێزێت.

جگه‌ له‌وه‌ كالیسۆمى پێكهاته‌كه‌ی گرنگه‌ بۆ پارێزگاریكردنى ئێسكه‌كان. هه‌روه‌ها ڤیتامین ئى تێدایه‌ بۆخانه‌كانى مێشك و و زینده‌ چالاكیه‌كانى مێشك گرنگه‌. ماده‌ى كارۆتین له ‌له‌شدا  بۆ ڤیتامین ئه‌ى ده‌گۆڕێت





ئەم هەواڵە 9358جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad