English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەهۆی تەقینەوەیەک لەنزیک مه‌زارگەیەکی ئاینیی 34 کەس بوونە قوربانی
2019-05-08 [09:01 AM]

ZNA-هەولێر


ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی ئایار 2019، بەهۆی تەقینەوەیەک لە نزیک مه‌زارگەی سۆفی گەورە لە شاری لاهۆری پاکستان 9 کەس کوژران و، 25 کەسی دیکەش بریندار بوون.

گوتەبێژی پۆلیسی هەرێمی بنجاب، راگەیاندووە''بەیانی رۆژی چوارشەممە لە یەکێک لە کۆنترین مزگەوتەکانی لاهوور تەقینەوەیەک روویدا، تەقینەوەکە لە دەرەوەی مزگەوتەکە روویداوە، بەلایەنی کەمەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و چەند کەسێکی دیکەش بریندارن".

تاوەکو ئێستا دیارنییە کێ لە پشت ئەنجامدانی تەقینەوەکەیە، پۆلیس گەیشتووەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەکان لە رووداوەکە دەستیان پێکردووە.
 





ئەم هەواڵە 5692جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad