English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سیناتۆرێکی ئەمریکی: هەولێر گۆڕانکاری تەواوی بەسەرداهاتووە
2019-05-08 [10:08 AM]

ZNA-هه‌ولێر


سیناتۆرێکی ئەمریکی کە پێشتر لە ریزی سوپای ئەمریکا لە عێراق خزمەتیکردووە دەڵێت ''دوای ١٥ ساڵ گەڕامەوە ھەولێر، گۆڕانکاری گەورە بەسەر ئەم شارەدا ھاتووە، پێشتر تەنیا یەک ھۆتێلی پەرژینکراوی لەسەر گردێک ھەبوو، بەڵام ئێستا چەندین ھۆتێلی مۆدێرن و بەرزی ھەن، ھەولێر گۆڕانکاری تەواوی بەسەرداھاتووە''.

تامی دەککۆرس، سیناتۆری ئەمریکی و ئەندامی لیژنەی ھێزە چەکدارەکان لە ئەنجوومەنی پیران، لە دوای سەردانەکەی بۆ عێراق و ھەرێمی کوردستان لە واشنتن لە پانێڵێکدا باسی لە گۆڕنکارییەکان لە ھەرێمی کوردستان دەکات و داوا دەکات واشنتن بایەخی زیاتر بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ھەولێر بدات. 

دەککۆرس لە پانێڵەکەدا باس لە جیاوازییەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا دەکات و ڤیزە بەنموونە دێنێتەوە و دەڵێت: ''ئەگەر بازرگانێکی ئەمریکی بێت و بچێتە بەغدا سێ مانگی دەوێت تاوەکو ڤیزە وەردەگریت و ڤیزەکەشت بۆ یەکجاربەکاردێت، بەڵام لە کوردستان شتەکان زۆر بەخێرایی دەکرێن و ڤیزەکەش بۆ چەند جارێک بەکاردێت".

تامی دەککۆرس ئاماژەی بەوەشداوە کە لە کوردستان کارێکی زۆر باشدەکرێت، ھاوکات کوردستان پێشوازی لە نزیکەی ١.٨ ملیۆن ئاوارە کردووە، ئەمەش ئاستنەگیان بۆ دروستکردوون، حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەباشی مامەڵەی لەگەڵ ئاوارەکان کردووە، ئەوەی لەدەستی ھاتووە کردوویەتی، لە کاتێکدا ھەم چاودێری ئاوارەکانی کردووە، ھەمیش کاری بۆ خەڵکی خۆی کردووە. 

دەشڵێت ''بۆیە چوومە سووریا تەنیا بۆ ئەوەی پشتیوانی راستەقینە نیشانی ھاوپەیمانە کوردەکانمان بدەم''.

تامی دەککۆرس کێیە ؟

لادا تامی دەککۆرس 
١٢ی ئاداری ١٩٦٨ لە تایلەند لەدایکبووە
ئەندامی پارتی دیموکراتەکانە 
٢٠٠٦ -٢٠٠٩ بەڕێوەبەری بەشی کاروباری سەربازە دێرینیەکانی ئیلینۆی بووە
٢٠٠٩-٢٠١١ یاریدەدەری وەزیری کاروباری سەربازە دێرینییەکان
٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ بووەتە ئەندامی ئەنجوومەنی پیران
١٩٩٢ تاوەکو ٢٠١٤ لە ریزی سوپای ئەمریکا خزمەتیکردووە





ئەم هەواڵە 4723جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad