English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عادل عەبدولمەهدی: نە بانگهێشتمان بکەن بۆ بەربانگ نە بانگهێشتتان دەکەین
2019-05-08 [10:16 AM]

ZNA-هه‌ولێر


سەرۆکوەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە ھاووڵاتییانی عێراق دەکات بەبۆنەی ھاتنی مانگی رەمەزان و، داوای لێبوردن دەکات کە ناتوانێت بانگھێشتەکانی بەربانگ قبوڵ بکات و کەسیش بەو بۆنەیەوە بانگھێشت بکات.

عادل عەبدولمەھدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا دەڵێ "عێراقییەکان لە مانگی رەمەزاندا سفرەی بەربانگ دەڕازێننەوە بۆ نزیکبوونەوە لە خوا و قووڵبوونەوە لە رۆحی کاری پێکەوەیی".

سەبارەت بە بانگھێشتکردنیشی بۆ خوانی بەربانگ، سەرۆکوەزیرانی عێراق سوپاسگوزاریی خۆی دەردەبڕێت، بەڵام دەڵێ "داوای لێبوردن دەکەین، ناتوانین بەشداری لە خوانەکانی بەربانگ بکەین، ھەروەھا ناشتوانین خوانی بەربانگ (بۆ کەس) ئامادە بکەین، بەڵکو خوا سەرکەوتوومان بکات لە خزمەتکردنی ئەوانەی لەئێمە زیاتر پێویستییان پێیەتی".





ئەم هەواڵە 12259جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad