English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤیدیۆ؛ سەڵاح دوای بردنەوەیان لە بارسێلۆنا چی بە میلنەر گوت؟
2019-05-08 [10:18 AM]

ZNA-هه‌ولێر


دوای سەرکەوتنی یانەی لیڤەرپوول بۆ یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ و ئەنجامدانی ریمۆنتادایەکی مێژوویی بەرامبەر بارسێلۆنا، محەممەد سەڵاح، ئەستێرەی یانەکە پیرۆزبایی لە ھاوڕێکانی دەکات.

لیڤەرپوول لەسەر کەناڵی یوتیۆبی خۆی ڤیدیۆییەکی بڵاوکردووەتەوە، یاریزانەکانی یانەکە لە ژووری جل گۆڕین ئاھەنگ دەگێڕن، محەممەد سەڵاحیش کە بەھۆی پێکانەوە بەشداریی لە یارییەکەدا نەکرد لەگەڵ ھاوڕێکانی بە دڵخۆشییەکی زۆرەوە دەردەکەوێت.

سەڵام لە ڤیدیۆییەکەدا لەگەڵ جەیمس میلنەر دانیشتووە و بەپێکەنینەوە پێی دەڵێت، پلانی رۆیشتنت بۆ پشوو داناوە؟ دوای کۆتاییھاتنی وەرزی لیڤەرپوول لە ١ـی مانگی شەشەوە، لەجیاتی رۆژی یەکشەممەی داھاتوو دوای ئەنجامدانی دوایین یاریی پرێمەرلیگ بەرامبەر ولڤەرھامتۆن.

لیڤەرپوول سەرەرای ئەوەی یاریی چوونی بە ٣-٠ دۆڕاندبوو، لە یاریی گەڕانەوەدا بە ٤-٠ لە بارسێلۆنای بردەوە و خۆی گەیاندە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ.





ئەم هەواڵە 9553جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad