English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی ... زەرفی کاغەز شوێنی زەرفی نایلۆن دەگرێتەوە
2019-05-08 [11:56 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

لە سلێمانی بەکارھێنانی زەرفی کاغەز لە سەمونخانەو نانەواخانەکاندا شوێنی زەرفی نایلۆن دەگەرێتەوە و سەرۆکی لیژنەھابەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانیش ھۆکارەکەی بۆ  زیانە تەندروستیەکانی زەرفی نایلۆن دەگەڕێنێتەوە.

لە چەند رۆژی رابردوودا قائیمقامیەتی سلێمانی بڕیاردا "زەرفی کاغەز لەبری زەرفی نایلۆن" لە نانەواخانەو سەمونخانەکاندا بەکاربھێندرێت و لیژنەیەکیشی بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە پێکھێناوە و  ئەرکی لیژنەکە بەدواداچون و ئاگادارکردنەوەی ھەموو سەمونخانەو نانەواخانەکان دەبێت بۆ پابەندبونیان بە بڕیارەکەوە .

گۆران قادر سەرۆکی لیژنەھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، لیژنەکە دەستی بەکارەکانی کرووە و رۆژانە سەردانی سەمونخانەو نانەواخانەکانی سلێمانی دەکات و دوای روونکردنەوەی ھۆکاری بڕیارەکەی قائیقامیەتی سلێمانی پابەندیان دەکات بە جێبەجێکردنی بڕیاری  بەکارھێنانی "زەرفی کاغەز لەبری زەرفی نایلۆن" ئەوەش لەپێناو پاراستنی تەندروستی ھاوڵاتیان.

گۆران قادر ووتیشی بەپێی ئەو بەدواداچون و توێژینەوەدانەی کە کراوە و بۆچونی پسپۆڕانی تەندروستیش وەرگیراوە دەرکەوتووە بەکارھێنانی زەرفی نایلۆن بۆ "سەمون و نانی گەرم" دەبێتە ھۆی کارلێکردنی ھەندێک مادەی زیان بەخش کە زیان بەتەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت.

 سەرۆکی لیژنەھاوبەشەکانی قائیمقامەیەتی سلێمانی راشیگەیاند: بۆ پاراستنی تەندروستی ھاوڵاتیان قائیقامیەتی سلێمانی بڕیاری قەدەغەکردنی زەرفی نایلۆنی داوە و بڕیارەکەش لەلایەن لیژنەھاوبەشەکانەوە جێبەجێ دەکرێت .





ئەم هەواڵە 4783جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad