English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەیمار لە ریال مەدرید نزیک دەبێتەوە 
2019-05-08 [01:39 AM]

ZNA- ھەولێر 


یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ھەموو ھەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی لە وەرزی داھاتوو بە پێکھاتەیەکی بەھێز بگەڕێتەوە نێو ململانێکان و بەنیازە چەند گرێبەستێکی گەورە ئەنجامبدات. 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی بێلدی ئەڵمانی، خامێس رۆدریگزی کۆلۆمبی کلیلی پەیوەندی کردنی نەیمار دەبێت بە یانەی ریال مەدرید . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، دوای تەواوبوونی ماوەی خواستنەکەی بۆ یانەی بایەرن میونشن خامێس دەگەڕێتەوە یانەی ریال مەدرید و زێدان بەنیاز نییە پشت بەتواناکانی ئەم یاریزانە ببەستێت و یانەی ریال مەدرید ئامادەیە ئەم یاریزانە و بڕێک پارە بە یانەی پاریس سانجێرمان بدات لەپێناو بەدەستھێنانی تواناکانی نەیمار. 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، خامێس رۆدریگز بە ھاوڕێکانی لە یانەی بایەرن میونشن راگەیاندووە کە وەرزی داھاتوو لە ریزی یانەی پاریس سانجێرمان یاری دەکات. 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 10303جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad