English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق لەجیاتی چەكی ئەمەریكی ڕوو لە كڕینی چەكی ڕووسی دەكات
2019-05-09 [07:54 AM]

ZNA- ھەولێر



لیژنەی ئەمن و بەرگری لە ئەنجوومەنی نوێنەران باس لەوە دەكات كە ئاراستەیەك هەیە بۆ هەمەرەنگكردنی سەرچاوەكانی پڕچەككردنی سوپای عێراق لە قۆناغی داهاتوودا ، ئەوەیش لەڕێگای كڕینی چەك لە وڵاتانی وەك ڕووسیا و چینی و یابان و كۆریای باشوور ، باسی لەوەش كردووە كە چەكی رووسی گونجاوترە بۆ سەربازی عێراقی.

محمەد رەزا ئال حەیدەر لەلێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی " ئەلسەباح"ی فەرمی عێراق گوتوویەتی "لەئێستادا سوپای عیراق بۆ پڕچەككردنی ڕووی لە كڕینی چەكی ئەمەریكییە ، ئەوە لەكاتێكدا چەكی ڕووسی بۆ سەربازی عێراقی گونجاوترە ، ئەوە جگە لەوەی دەتوانرێت پارەی چەكەكان لەكاتی جیا جیادا بدرێت و بەخێرایی چەكەكان دەگەنە جێ و توانای ڕاهێنان و فێكردنی خێرا لەسەر چۆنێتی بەكارهێنانی ئەو چەكانە دەستەبەر دەكرێت ".

ئەو ئەندامەی پەرلەمان ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە چەكی ئەمەریكی پێویستی بە چەند ساڵێك هەیە تا دەگاتە جێ و ڕاهێنانی لەسەر دەكرێت ، ئەوە جگە لەوەی ڕێگە بە پسپۆڕ و ئەندازیارە عێراقییەكان نادرێت بەشداری لە هیچ خولێكدا بكەن تا بتوانن ئەو چەكانە بۆ ماوەیەكی درێژتر بەكاربهێنرێت، بەتایبەت تانكەكان.

حەیدەر لەدرێژەی قسەكانیدا دەڵێت " هێزی ئاسمانی عێراقی لەسەر بەكارهێنانی فرۆكەی ڕووسی راهاتووە ، ئەوە جگە لەوەی فرۆكەوانە عێراقییەكان شارەزاییەكی زۆریان كەڵەكە كردووە بۆ  چاككردنەوە و بەكارهێنانی ئەو فرۆكانە بۆ ماوەیەكی درێژتر ، سەرباری ئەوەی ئەو فرۆكانە بۆ كەش و هەوای عێراق گونجاوترە".

حەیدەر داوا دەكات ڕوو لە هەمەرەنگكردنی سەرچاوەكانی پڕچەككردنی سوپای عێراق بكرێت بەتایبەت لە وڵاتانی وەك ڕووسیا ، چین ، یابان و كۆریای باشوور، ئەوەش بەئامانجی ئەوەی پڕچەككردن بەتەنیا لەسەر یەك وڵات قۆرخ نەكرێت .



 





ئەم هەواڵە 6022جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad