English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی.. لیژنەیەک بۆ پاراستنی شوێنە دێرین و مێژوویەکان راگەیەندرا
2019-05-09 [11:15 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

لە شاری سلێمانی لیژنەیەکی تایبەت بۆ پاراستنی شوێنە مێژووی و کەلەپورییەکان پێکھێنراو ئەرکی لیژنەکە پاراستنی کۆی ئەو خانوو شوێنە دێرین و مێژوویانەیە کە بەشێکن لە شارستانی سلێمانی و لە بەردەم مەترسی لەناوچوندان , پارێزگار و قائیمقامی شارەکەش دەڵێن: ھەموو ھەنگاوێکی پێویست دەگیرێتەبەر بۆ پاراستن و رێگری کردن لە لەناوچوونی شەوێنە مێژووی و دێرینەکانی سلێمانی.

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٩ ئایاری ٢٠١٩, لە دیوانی قائیمقامیەتی سلێمانی و بە ئامادەبونی "د.ھەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی" لیژنەیەکی تایبەت بە پاراستنی خانوو شوێنەوارە دێرین و مێژوویەکانی سلێمانی بەناوی " لیژنەی پاراستنی شوێنە کەلەپورییەکانی سلێمانی" راگەیەندرا.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیشدا ھەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی رایاگەیاند: لە سلێمانی چەندین خانوو شوێنی مێژووی و کەلەپوری ھەیە, ھەندێک لەو شوێنانە لە بەردەم مەترسی لەناوچوندان, ئامانجی دروست کردنی لیژنەکە بۆ پاراستنی کۆی ئەو شوێنانەیه‌.

 وتیشی: بۆ پاراستنی شوناس و شوێنە دێرین و مێژوویەکانی سلێمانی رووخاندنی خانوو شوێنی کەلەپوری بەپێی یاسا و رێنماییەکان رێگە پێدراو نیە و رێگە بەھیچ کەسێک نادرێت ئەو شوێنە کەلەپوریانە بڕوخێنێت بە مەبەستی دروستکردنی پرۆژەی بازرگانی یان پارکی ئوتومبێل.

پارێزگاری سلێمانی راشیگەیاند: تائێستا چەندین خانوو شوێنی کەلەپوری و مێژووی لە سلێمانی لە ناوچوون پارێزراوە و لە چوارچێوەی پرۆژەی پاراستنی ئەو شوێنانە حکومەتی ھەرێمی کوردستان چەند خانوویەکی کەلەپوری کڕیووەتەوە و ھەوڵەکانیش لەم رووەوە بەردەوام دەبێت بۆ پاراستنی کۆی شوێنە مێژووی و کەلەپورییەکانی سلێمانی.

ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانیش رایگەیاند: ئامانجی دروستکردنی لیژنەی پاراستنی شوێنە کەلەپورییەکانی سلێمانی بۆ پارێزگاری کردنە لە ھەموو شوێنە دێرین و مێژوویەکانی سلێمانی و بۆ ھێشتنەوەی ئەو شوێنانەش لیژنەکە لە بەر رۆشنایی یاسا و رێنمایە تایبەت مەندەکان ھەموو ھەنگاوێکی پێویست دەنێت و رێگری تەواو دەکات لە لەناوچونی ئەو شوێنانە.

قائیقمقامی سلێمانی وتیشی: لە سلێمانی ١٠٧ خانوو شوێنی دێرین و مێژووی ھەیە و تا ئێستا بەشێک لەو شوێنانە لە لایەن حکومەتی ھەرێمەوە کڕدراونەتەوە و لە لەناوچون پارێزراوە و بەشێکیشیان نۆژەنکراونەتەوە, کاری لیژنەکەش پارێزگاری کردن و پاراستنی کۆی ئەو شوێنانەیە لە مەترسی لەناوچوون, ئەمەش وەک ھەنگاوێکی گرنگ بۆ پاراستنی مێژوو شارستانی شاری سلێمانی .





ئەم هەواڵە 3976جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad