English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چیای ئەزمڕ و گۆیژە لە مەترسی ئاگرکەوتنەوە دەپارێزرێت
2019-05-09 [11:16 AM]

ZNA - هه‌ولێر


بەر لە ھاتنی وەرزی ھاوین و گەرما لە سلێمانی لیژنەیەک بۆ پاراستنی چیایی ئەزمڕ و گۆیژە لە ئەگەری سوتان پێکدەھێندرێت و قائیمقامی سلێمانیش دەڵێت: بنکەیەکی پۆلیس لە چیای ئەزمڕ جێگیر دەکرێت و ھەر کەسێک ھۆکاربێت بۆ ئاگرکەوتنەوە رووبەڕووی سزای توندی یاسایی دەکرێتەوە .

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٩ ئایاری ٢٠١٩, لە دیوانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەئامادەبوونی "د.ھەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی" و بەرپرسی فەرمانگە پەیەندیدارەکان کۆبوونەوەیەکی فراوان بەڕێوەچوو, دەربارەی گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی داراستان و پوش و پاوانی "چیای ئەزمڕ و گۆیژە" لە ئەگەری ئاگرکەوتنەوە و سوتان.

لە کۆبوونەوەکەدا بەرنامەیەکی تۆکمە دانرا بۆ پاراستنی"چیای ئەزمڕ و گۆیژە" لە مەترسی سوتان و ھەموو فەرمانگە پەوەندیدارەکانیش  راسپێردران لەم رووەوە ھەنگاوی پێویست بنێن , وەک ئامادەکاری پێشوەخت و بەر لە ھاتنی وەرزی ھاوین و گەرما بڕیاردرا لە نزیکترین کاتدا تیمەکان دەستبەکاردەبن و سەرەتاش "ئاگربڕ" بۆ "چیای ئەزمڕ و گۆیژە" دەکرێت.

 لە دوای کۆبوونەوەکەش ھەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند: بۆ کەمکردنەوەی ئەو مەترسیتانەی کە ساڵانە لەسەر چیای ئەزمڕ و گۆیژە دروست دەبێت تیمێکی پۆلیسی دارستان بە ھەمیشەیی لەسەر چیایی ئەزمڕ و گۆیژە جێگیر دەکرێت کە ئەرکیان پارێزگاری کردن دەبێت لە چیاکەو رێگری کردن لە مەترسی ئاگر کەوتنەوە، ھەروەھا تیمەکانی بەرگری شارستانی سلێمانیش لە حاڵەتی ئامادیی تەواودا دەبن بۆ پاراستنی چیاکە.

ئەوەشخرایەڕوو لیژنەی فراگوزاری خێرا پێکھێنراوە کە نوێنەری ھەموو فەرمانگە پەیوەندیدارەکان لە خۆدەگرێت و  رێوشوێنێکی پێویست دەگیرێتە بەر بۆ پاراستنی چیای ئەزمڕ و گۆیژەو ھەرکەسێک ھۆکار بێت بۆ ئاگرکەوتنەوە رووبەڕووی سزای توندی یاسایی دەکرێتەوە .

ھەوڵەکانی بەرپرسانی سلێمانی بۆ پاراستنی "چیای ئەزمڕ و گۆیژە" لە مەترسی سوتان و ئاگرکەوتنەوە لە کاتێکدایە کە ئەمساڵ بەھۆی بارینی رێژەیەکی زۆری باران و زۆربونی پوش و پاوان ئەگەری زۆری ئاگرکەوتەوە لە ئارادایە .





ئەم هەواڵە 1225جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad