English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆمەڵێک ڕێنمای بۆ ڕۆژوگران
2019-05-09 [01:25 AM]

هەولێر _ ZNA



لەگەڵ هاتنی مانگی ڕەمەزان، بەشێكی زۆری خەڵك سیستەمی خۆراكیی خۆیان تێك دەدەن و بەشێوەیەك كە گرفتی تەندروستی بۆخۆیان دروست دەكەن، پزیشكان چەندین ئامۆژگاری تایبەتیان هەیە بۆ ڕۆژوەوانان و هەوڵدەدەن خەڵك لە پاڵ ئەركە ئاینییەكەیاندا پارێزگاری لە جەستەیان بكەن. لێرەدا چەند ئامۆژگارییەك دەخەینە ڕوو تاوەك پارێزگاری لە جەستەتان بكەن:

_ جەختكردنەوە لەسەر زۆر نەخواردن لەكاتی ڕۆژوو شكاندندا، هەوڵبدرێت لە نێوان بەربانگ و پارشێودا بەهێواشی خواردنی تر بخورێت.

_ئەوانەی گرفتیان لە سورێنجك و مەعیدە هەیە بەهێواشی نان بخۆن و جوان تیكەكەكانیان بجوون، ئەوەندەش بخوات كە هێڵنجی نەیەت و بە پێچەوانەوە كە هەستیكرد تێربووە و هێشتا مەیلی بۆ خواردن هەیە برسییە لەوكاتە دەست لە خواردن هەڵبگرێت كە بۆ گەدە و تەندروستی بەسوودە.

_ڕۆژوی مانگی ڕەمەزان باشترین دەرفەتە بۆ ئەوەی ئەو كەسانەی جگەرە دەكێشن بەیەكجاری لە كێشانی جگەرە دوور بكەونەوە.

_دوور بكەونەوە لەوەی ڕاستەوخۆ دوای بەربانگ كردنەوە جگەرە بكێشن، چونكە كێشانی جگەرە لەم كاتەدا ئەگەری توشبوون بەنەخۆشییەكانی دڵ و ملولەكانی خوێن زیاد دەكات .

_بۆ ئەوەی زۆر هەست بە تینویەتی نەكەن دووركەونەوە لەو خۆراكانەی كە بڕێكی‌ زۆر بەهاراتیان تێدایە بەتایبەت لە كاتی‌ پارشێودا.

_بۆ كەمكردنەوەی‌ هەستكردن بە تینوێتی‌، باشترە لە پارشێواندا میوە و سەوزە بخۆن، چونكە‌ بڕێكی‌ زۆر ئاو و ریشاڵیان تێدایە و ماوەیەكی‌ زۆر لە لەشدا دەمێننەوە.

_ڕاستەوخۆ كێشانی جگەرە دوای بەربانگ كردنەوە حاڵەتێك بۆ كەسی جگەرە كێش دروست دەكات و دەلەرزێت و سەری گێژ دەخوات و قاچەكانی دەلەرزێت و ئەمەش دوای ئەوە دروست دەبێت كە كەسەكە بۆ ماوەی ڕۆژێكی تەواو جگەرەی نەكێشاوە.

_كاتی بەربانگ سەرەتا سێ دەنكە خورما یان روتاب لەگەڵ كوپێك یان زیاتر ئاو بخۆ بۆئەوەی گەدەت ئامادەبێت بۆ خواردنی زیاتر.

_وا باشە رۆژوگر دوای شكانی ڕۆژوو نوێژ بكەن، ئەوكات دەست بە خواردن بكەن، چونكە ئەگەر هاتوو بەو شێوەیە بوو ئەوا كۆئەندامی هەرس خۆی بۆ خواردن ئامادە دەكات

_ وا باشە هەروەك پێش ڕەمەزان چۆن خواردن خوراوە، هەروا بەردەوام بێت و زیادەڕۆیی نەكرێت.

_ ئەو كەسانەی كە غازاتیان هەیە پێویستە دوور بكەونەوە لە خواردنی سوور كراوە و ئەو خواردنانەی غازات دروست دەكەن، بۆیە پێویستە لە كاتی خواردن بە زەبری ئاو، توڕەیی، قسەكردن. نان نەخورێت.

_ ئاو، شلەمەنی، شەربەتی میوە، شۆربا. دەبێت زۆر بخورێنەوە بەهۆی گەرمی پلەی گەرمای ئێستای كوردستانەوە، بۆیە پێویستە زیاتر خواردنەوە گرنگی پێ بدرێ، نەك خواردن.

_ پێویستە ڕۆژوگر چای، قاوە لە باری ئاسایدا بخوات و نابێت لە دوای نانخواردن ڕاستەوخۆ چا بخوات، چونكە دەبێتە هۆی مژینی مادەی ئاسن، بۆیە دەبێت ئەوانەی كێشەی كەمخوێنیان هەیە خۆیان بەدور بگرن لە زوو چا خواردنەوە





ئەم هەواڵە 1159جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad