English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێشبینیدەكرێت رێككەوتنێكی بازرگانی لە نێوان چین و ئەمریكا واژۆبكرێت
2019-05-09 [11:36 AM]

ZNA - هەولێر


ترەمپ دەڵێ پەكین بۆ واژۆكردنی رێككەوتنی بازرگانی نێوان ھەردوو وڵات ئامادەیە.

دۆنالد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٩ی ئایار، جێگری سەرۆكوەزیرانی چین بە سەردانێكی دوو رۆژە ، بەئامانجی دەستپێكردنی گفتووگۆی نوێی تایبەت بە دۆخی بازرگانی نێوان ئەمریكا و چین روو لە واشنتن دەكات و ھەروەھا بڕیارە ئەم ھەفتەیە دانوستانكارانی چینی بەمەبەستی ئەنجامدانی رێككەوتنێكی بازرگانی سەردانی واشنتن بكەن.

ئەمەش لەكاتیكدایە ، پێشووتر ترەمپ بریاری دابوو كە سبەی ھەینی  باجی گومرگی نوێ لەسەر ھاوردەكانی چین بە بەھای 200 ملیار دۆلار لەلایەن ئەمریكاوە بسەپێنێت و لای خۆیەوە وەزارەتی بازرگانی چین رایگەیاندووە، ئەگەر ئەمریكا ئەم بریارە جێبەجێبكات، ئەوانیش  بەرانبەر بە ئەمریكا ھەمان كاردانەوەیان دەبێت.





ئەم هەواڵە 5305جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad