English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
موسڵ.. خه‌ڵكی ده‌یه‌ها گوند له‌دژی داعش چه‌كدار ده‌كرێن
2019-05-09 [01:08 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ لیوا نه‌جم جبوری فه‌رمانده‌ی پرۆسه‌كانی نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند، بڕیار دراوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی گونده‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا پارێزگاری له‌ خۆیان بكه‌ن و دژی هێرشه‌كانی چه‌كدارانی داعش چه‌كیان به‌سه‌ردا دابه‌ش ده‌كرێت.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا جبوری وتی، ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ سه‌رۆك هۆزه‌كانی گونده‌ دووره‌ ده‌سته‌كان به‌ڕێوه‌ چوو، له‌مباره‌یه‌وه‌ سه‌رۆكی سوپاسالار بڕیاری دا خه‌ڵكی 50 گونده‌ دووره‌ ده‌سته‌كان چه‌كدار بكرێن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر هێرشه‌ تیرۆرسته‌كان له‌لایه‌ن گروپه‌ بچووكه‌كانی لێره‌ و له‌وێ پارێزگاری له‌ خۆیان بكه‌ن.

روونی كرده‌وه‌، ئه‌و كارانه‌ی ناوه‌ناوه‌ باسی لێوه‌ ده‌كرێت، پێویسته‌ خه‌ڵكه‌كه‌ متمانه‌ی خۆیان له‌ده‌ست نه‌ده‌ن، وتیشی، داعش چیرۆكێك بوو و كۆتایی هات، ته‌نها چه‌ند گروپێكی بچووك ماوه‌ كارێك لێره‌ و له‌وێ و له‌ناوچه‌ دووره‌كان ئه‌نجام ده‌دات، پێویسته‌ خه‌ڵكی موسڵ متمانه‌ی به‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان هه‌بێت و به‌ پشتیوانی خه‌ڵكی موسڵ له‌ ناو ده‌برێن.

 

مه‌علومه‌

 





ئەم هەواڵە 10399جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad