English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گرینگی کاراکردنەوەی سەرۆکایەتی هەرێم و کاریگەریەکانی"
2019-05-09 [03:42 AM]

نووسینی: ڕێبین نەوزاد


سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان وەکوو دامەزراوەیەکی گرینگی هەرێمی کوردستان کە فەرماندەی گشتی هێزەچەکدارەکانە و خاوەنی بڕیاری سیاسی و پەیوەندیەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستانە بۆ یەکەمجار لەلایەن سەرۆک بارزانیەوە سەرۆکایەتی کرا و توانرا ئەو پۆستە گرینگە بکرێت بە سەنتەری بڕیاری ناوچەکە و بەچاوێکی گرینگ سەیر بکرێت،تەنانەت وەکوو کۆشکێکی کۆماری وڵاتێک چاوی لێ دەکرا و نەدەکرا وەفدە سیاسیەکان لەکاتی سەردانیان بۆ ڕوژهەڵاتی ناوڕاست ئەو پێگە گرینگە پشتگوێ بخەن،جگە لەوە لەهەموو دۆخێکدا سەرۆکایەتی هەرێم دوور بوو لە یاریە سیاسیەکانی ناوخۆی کوردستان و شەڕ و ناکوکی حزبە کوردیەکان،بگرە هۆکارێک بوو بۆ ئاشتەوایی و نزیکبوونەوەی سەرجەم حزبەکان،چەندین جار ڕوویداوە کە حزبەکان ناکۆک بوون و دژی یەک بوون شەڕی ڕاگەیاندیان لەدژی یەکدی بەرپار کردوە بەڵام بۆ پرسێکی گرینگ هەمووان سەردانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانیان کردووە و بەژداربوون لە بڕیاری چارەنوسسازدا،پۆستی سەرۆکایەتی هەرێم خاوەنی زۆربەی زۆری سەروەریەکانی هەرێمه هەر لەشەڕی داعش و پەیوەندیە دیبلۆماسیەکانی هەرێم و وڵاتان تا  پرۆسەی ڕیفراندۆم. بۆیە تەنانەت بەغدا و تاران و ئەنقەرەش بەچاوێکی جیاواز و خاوەن هێز و دەسەڵات دەڕواننە ئەو پۆستە گرینگە.
ڕۆڵی سەرۆکی داهاتوو لە پێگەکەیدا"
نێچیرڤان بارزانی کە لە چوار ساڵی ڕابردوودا سەرۆکی  حوکمەتی هەرێمی کوردستان بووە و لە ئێستاشدا بەربژێرێ پارتیە بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم،دەکرێ بڵێین تەواوی سەرکەوتنە ئابوری و ئیداری و سیاسەکانی حوکمەتی هەرێم شانازیەکەی بەر نێچیرڤان بارزانی دەکەوێت،پرۆسەی دەرهێنان و هەناردەکردنی نەوتی کوردستان و بەبازاڕکردنی و پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان لە لەناوچون پاش شانزەی ئۆکتۆبەر بەرهەمی دیبلۆماسیەتی نێچیرڤان بارزانیە،لەناوەوە و دەرەوەی هەرێم بەکەسایەتیەکی دیبلۆماسی و لەسەرخۆ پێناسە دەکرێت،ڕۆڵێکی گرینگی گێڕاوە لە نزیکبوونەوەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازەکان،سەرەڕای ئەو هەموو ناکۆکیەی نێوانیان  بەهەوڵی نێچیرڤان بارزانی گۆڕان و پارتی و یەکێتی دواجار گەیشتنە ڕێککەوتن بۆ پێکهێنانی کابینەی داهاتوو،جگە لەوە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا پاڵپشتیەکی بەهێزی لێ دەکرێ،وەکوو بینیمان لەسەروبەندی شانزەی ئۆکتۆبەر و هەوڵی چەند لایەنێک بۆ درووستکردنی حوکمەتی کاتی و ڕوخاندنی حوکمەتی هەرێم وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەفەرمی ئاشکرای کرد کە پاڵپشتی لە حوکمەتێک دەکات بەسەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی.بەمەش پیلانی ئەوانی دیکە پوچەڵ بۆیەوە.
لەلایەکی دیکەوە لەدوای تەواو بوونی ماوەی سەرۆکایەتی سەروک بارزانی نێچیرڤان بارزانی دەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێمی پێدرا و لەو ماوەیەدا توانیویەتی مومارەسەیەکی باشی ئەو پۆستە بکات.
ئەوەی خەڵکی هەرێمی کوردستان لەسەرۆکی داهاتووی چاوەڕوان دەکەن دووبارە بنیادنانەوەی پەیوەندیە دیبلۆماسیەکان و بەهێزکردنی ڕۆڵی هەرێمی کوردستان لەو ڕوداوانەی بڕیارە لەناوچەکەدا ڕووبدەن،بەدەر لەوە سەرۆکایەتی هەرێم ببێت بەچەترێک کە هەموو دەنگ،و ڕەنگە جیاوازەکانی تێدا کۆببێتەوە.





ئەم هەواڵە 2707جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad