English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
باشترین کات بۆ وه‌رزش له‌ مانگی ڕه‌مه‌زان
2019-05-11 [09:15 AM]

هەولێر _ ZNA


 

- ئایا بەڕۆژووبوون کاریگەری ھەیە لەسەرمان بۆ کەم کردنەوەی وەرزش؟
 

ــــ وەرزش کردن بەپێی ئەو مەبەستەی بۆی دەکرێت ھەڵبژاردنی جیاوازە ، ھەندێک دەیکات بۆ کەم کردنەوەی ئازار ، ھەندێک دەیکات بۆ پاراستنی کێش ، ھەندێک بۆ به‌هێزکردن و ماسولکە دروستکردن  و له‌شجوانی ...ھتد ۰

ــــ بۆیە ھەڵبژاردنی وەرزشەکە بەپێی مەبەستەکەو گونجاوی ئەبێت لەگەڵ ڕەمەزاندا بەڵام بە گشتی ئەبێت ئەم خاڵانە ڕەچاو بکەین :

١- کاتی کردنی وەرزشەکە بەراورد بکە بە شوێنی وەرزشەکە بزانە کاتێکی گونجاوە لەڕووی پلەی گەرمیەوە ، چونکە نابێت پلەی گەرما بەرز بێت بۆ ئەوەی تووشی ووشک بوونەوە نەبیت ۰

٢- ئەو جۆرە وەرزشانە ھەڵبژێرە کەلەناو خەڵکدا دەکرێت بۆ ئەوەی دوورەپەرێز نەبیت و بتوانیت چێژ لە کەش وھەوای کووبوونەوەی ئەم مانگە پیرۆزە وەرگری.

٣- لەژێر ڕێنمایی پزیشک ئەو جۆرە وەرزشە ھەڵبژێرە کە گونجاوە لەگەڵ باری تەندروستیت ، بەتایبەتی لەکاتی ھەبوونی نەخۆشییە درێژخایەنەکان ..

٤- دەبێت ئەو کالۆرییەی ئەیسوتێنیت گونجاو بێت لەگەڵ ئەو جۆری خۆراکەی ئەیخۆیت ..

٥- باشترە ھەر ئەو وەرزشانە بکەیت کە پێشتر کردووتە و وەرزشی تازە تاقی نەکەیتەوە لە مانگی ڕەمەزاندا ..

٦- باشترە ھەمیشە ڕای پزیشکی پسپۆر یاخود ئەوانەی پسپۆڕییان ھەیە لەبواری وەرزش و پرۆفیشناڵن وەربگیرێت پێش ئەنجامدانی ھەر وەرزشێک ۰

- باشترین کات بۆ ئەنجامدانی وەرزش لە ڕەمەزان دا کەیە ؟

١- ڕۆشتن بەپێ لە بەیانیان زوو دا ، بۆ ماوەی ٣٥-٤٥ خوولەک  کاتێکی گونجاو و وه‌رزشێکی  باشە بۆ ئەوانەی ئەیانەوێت پارێزگاری کێشیان بکەن و پارێزگاری جومگەو ماسولکەکان لە ئازار ۰

٢- ئەنجامدانی وەرزش کاژێرێک پێش بەربانگ ، باشترین و گونجاوترین کاته‌ بۆ ئەوانەی ئەیانەوێت کێشیان دابەزێنن ، چونکە توێژینەوە ھەیە دەڵێت ئەنجامدانی وەرزش لە دوای ھەشت سەعات بە ڕۆژووبوون چەوری سووتاندن زیاد دەکات ۰

۳ ــ ئەنجامدانی وەرزش دوای بەربانگ بە سێ کاژێر ، بۆ ئەوانەی ئەیانەوێت ماسولکە دروست کەن و ودەتوانن بە ئارەزووی خۆیان بۆ چەند کاژێرێک ئەنجامی دەن ، لەگەڵیدا ئەبێت خواردنی گونجاو تەواوکەرە خۆراکیەکان وەرگرن بۆ گەشتن بە ئامانجەکەیان ۰
 

- بنەما سەرەکیەکانی ئەنجامدانی وەرزش لە مانگی ڕەمەزاندا :

١- دوورکەوەرەوە لە تیشکی خۆری ڕاستەوخۆ بۆ ماوەیەکی زۆر ۰

٢- نابێت لە ماوەی ٦٠ خولەک زیاتر وەرزش کەیت لەکاتی بەڕۆژووبوندا ۰

۳ ــ ئاگادار بە کە شلەمەنییەکان بەشێوەیەکی باش بخۆیت لەکاتی بەربانگ بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەوەی له‌ ده‌ستت داوه‌ ۰

٤- وەرزش مەکە دوای بەربانگ یەکسەر ، دەتوانیت دوای سێ کاژێر دەست پێبکەیت ۰

٥-  ژەمێکی پڕ لەسەوزەوات و میوەھات بخۆ لەگەڵ کەمکردنەوەی چەوری ۰

٦- ئاو بەتەنیا بەس نیە بۆ قەرەبووکردنەوەی شلەمەنیەکان ، دەبێت شەربەتی میوەی فرێشی لەگەڵ بخورێت ؛ به‌ڵام خواردنی میوه‌که‌ باشتره‌ ۰

٧- قەرەبووکردنەوەی شلەمەنییەکان دەبێت لەسەرخۆ و بە تدریج بێت نابێت یەکسەر ڕێژەیەکی زۆر بخورێتەوە بە یەکجار ۰
د ۰ هه‌ڤین که‌مال شاه محمد
پسپۆڕ له‌ زانستی ئازار و به‌نج
شاره‌زا له‌ چاره‌سه‌ری فه‌قه‌رات و نه‌خۆشی جومگه‌کان بێ نه‌شته‌رگه‌ری
ئه‌ندامی پڕۆڤیشناڵی ئه‌کادیمیایی ئه‌مریکی بۆ ئازار شکاندن





ئەم هەواڵە 9649جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad