English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داعش هێرشى كرده‌ سه‌ر پۆلیسى فیدڕاڵی و كوژراو برینداربوونى لێكه‌وته‌وه‌
2019-05-11 [08:53 AM]

ZNA-هەولێر


داعش هێرشی كرده‌ سه‌ر هێزه‌كانی پۆلیسی ئیتیحادی و به‌هۆیه‌وه‌ پۆلیسێك كوژرا و سێی تریش به‌ سه‌ختی برینداربوون.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ پارێزگای كه‌ركوك ڕاگه‌یاند، چه‌كدارانی داعش له‌ شارۆچكه‌ی حه‌ویجه‌ له‌ باشووری ڕۆژئاوای كه‌ركوك هێرشیان كرده‌ سه‌ر هێزه‌كانی پۆلیسی ئیتیحادی و به‌هۆیه‌وه‌ پۆلیسێك كوژرا و سێی تریش به‌ سه‌ختی برینداربوون.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاشكراشیكرد هێرشه‌كه‌ له‌ ناوچه‌ی شه‌لالات ڕوویدا له‌ شارۆچكه‌ی حه‌ویجه‌ كه‌ شانه‌ی نووستووی داعش تیایدا ده‌ستیان كردۆته‌وه‌ به‌ چالاكی.

 شایه‌نی باسه‌ دوای ڕووداوه‌كانی 16ئۆكتۆبه‌ر پارێزگای كه‌ركوك بارودۆخی به‌ره‌و خراپبوون چووه‌ و ڕێكخراوی تیرۆریستانی داعش زۆربه‌ی ئه‌ندامه‌كانی بۆ ئه‌و پارێزگایه‌ و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری گواستۆته‌وه‌، به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش.





ئەم هەواڵە 5011جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad