English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا چەند بڕیارێکی گرنگیاندا
2019-05-11 [09:08 AM]

ZNA-هەولێر


له‌راگه‌یاندراوێكى هاوبه‌شدا هه‌ردوو وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ و خوێندنى باڵا ڕایده‌گه‌یه‌نن، بە ئامادەبوونی هەردوو وەزیری پەروەردەو خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەسەر چەند پرسێکی گرنگ ئەنجامدرا.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه‌ لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار لەسەر ئەم تەوەرانەی خوارەوە درا:

تەوەری یەکەم: قوتابیانی خوێندنی ئیسلامی تا ڕادەیەکی باش هاوشێوەی قوتابیانی دیکە لە کۆلێژەکانی یاسا و شەریعە و سەرجەم کۆلێژە مرۆڤایەتییەکان و زمانەوانییەکان وەربگیرێن. ئەمەش دوای کۆبوونەوەی لێژنەی هاوبەشی هەردوو وەزارەت، ڕێنمایی پێ دەردەچێت.

تەوەری دووەم: بە پێی توێژینەوەیەک، بڕیار دەدرێت کە بۆ ساڵی خوێندنی ئایندە، لەو قەزایانەی کۆلێژی پەروەردە هەیە، قوتابیانی ئەو ناوچانە وەربگیرێن بۆ ئەوەی لە ئایندەدا لە خودی خەڵکی ناوچەکە ببنەوە بە مامۆستا و کێشەی میلاکیان نەبێت.

تەوەری سێیەم: پەرەی زیاتر بە پەروەردە وخوێندنی تایبەت بدرێت و کار لەسەر وەرگرتنی زەمالە لە دەرەوەی وڵات بکرێت تا لەسەر ئەرکی هەردوو وەزارەت قوتابی بتوانن درێژە بە خوێندن بدەن.

تەوەری چوارەم: گرنگی زیاتر بدرێت بە باخچەی منداڵان لە کۆلێژەکان بۆ ئەوەی پسپۆڕ لەو بوارەدا پەروەردە بکرێن.

تەوەری پێنجەم: پلانی نوێ بۆ وەرگرتن لە کۆلێژەکانی ئێوارانی پەروەردە و پەروەردەی بنیات دابنرێت بۆ ئەوەی بە پێی پێویستی وەزارەتی پەروەردە قوتابی زیاتر لە بەشە زانستییەکان وەربگیرێن و هاوکار بن بۆ میلاکی وەزارەتەکە.

تەوەری شەشەم: هەوڵ بدرێت دەرەنجامی ئەزموونەکانی وزاری پۆلی دوانزەی ئامادەیی لە کاتی خۆیدا بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بنێردرێت بۆ ئەوەی پرۆسەی خوێندن و وەرگرتنیان لە زانکۆکان دوا نەکەوێت.

 





ئەم هەواڵە 2773جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad