English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا چەک و چۆڵی زیاتر رەوانەی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست دەکات
2019-05-11 [10:28 AM]

ZNA-هه‌ولێر


وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) ئاشکرایکرد لەدوای ھەڵکشانی ئاستی گرژییەکان لەگەڵ ئێران، کەشتیی جەنگیی خشۆک "USS Arlington" و مووشەکھەڵگرێکی بەرگریی ئاسمانیی پاتریۆتی رەوانەی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست کردووە.

لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن پێنتاگۆنەوە بڵاوکراوەتەوە، ھاتووە "بریکاری وەزیری بەرگریی (پاتریک شاناھان) وەک بەشێک لەو ھێزە سەربازییە زیادەیەی کە فەرماندەیی ھێزە ناوەندییەکان ئەمریکا (CENTCOM) لە ناوەڕاستی ئەم ھەفتەیەدا داوایکردبوو، 
رەوانەکردنی کەشتی "USS Arlington" - ئێل پی دی-٢٤ و مووشەکھەڵگرێکی بەرگریی ئاسمانیی پاتریۆتی بۆ ناوچەی ئەرکی فەرماندەییەکە، پەسەندکردووە".

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە بەھۆی دەنگۆی ئەوەی ئێران پلان بۆ ئەوە دادەنێ ھێرش بکاتە سەر ژمارەیەک لە ئامانجەکانی ئەمریکا، سەرەتای ھەفتە ئەم گرووپەیان بۆ ناوچەکە رەوانەکردووە، گرووپی ھێرشبەری کەشتی جەنگی "USS Abraham Lincoln" بەشداری لە ھێزی ئەرکی بۆردومان دەکات و تیایدا ھاتووە: "وەزارەتی بەرگری لە نزیکەوە چاودێری چالاکییەکانی سوپا و پشتیوانانی و رژێمی ئێران دەکات".

ئەمریکا سەرەتای ھەفتە بۆ بەرپرچدانەوەی ھەرچەشنە ھەڕەشەیەکی ئێران، کەشتی جەنگی "USS Abraham Lincoln" کە لە چوار فڕۆکەی بۆردومانی جۆری kapasiteli B-٥٢ پێکھاتبوو کە توانای ھەڵگرتنی کڵاوەکی ئەتۆمیان ھەیە رەوانەی کەنداو کرد.

13

 

12

 

11

 





ئەم هەواڵە 5494جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad