English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وڵاتێکی عەرەبی باڵیۆزخانە لە عێراق دەکاتەوە
2019-05-11 [10:39 AM]

ZNA-هه‌ولێر


وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاشکرایکرد، وڵاتی عومان جارێکی دیکە بە فەرمی باڵیۆزخانەکەی لە عێراق دەکاتەوە.

بەگوێرەی راگەیندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، محەمەد ئەلحەکیم، وەزیری دەرەوەی عێراق و ھاوتا عومانییەکەی، لەسەر داوای عومان لەسەر دووبارە چالاککردنەوەی پەیوەندییە دیبلۆماسییەکان رێککەوتون.

لە راگەیندراوەکەی وەزارەتی دەرەوی عێراق ھاتووە: "عێراق ئەم ھەنگاوە بە پەرۆشی براکانمان لە عومان بۆ دووبارە بەھێزکردنەوەی پەیوەندییەکان دەبینێت".

تاکو ئێستا وادەی کردنەوەی ئەو باڵیۆزخانەیە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام چاوەڕواندەکرێت پەیوەندی نێوان ھەردوو وڵات لە دوای کردنەوەی ئەو باڵیۆزخانەیە بچێتە قۆناغێکی نوێوە.





ئەم هەواڵە 841جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad