ZNA-ههولێر
رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایدەگەێنێت ، ڕۆژی ڕابردوو ئافرەتێک و پیاوێکی خەڵکی شارەکانی دەڕەشار و سەقز کۆتاییان بە ژیانی خۆیان ھێنا.
رێکخراوی ھەنگاو ئاماژە بەوە دەکات کە ڕۆژی ھەینی ١٠ ی ٥ ی ٢٠١٩ ، ئافرەتێکی لاوی خەڵکی دەڕەشاری ئیلام بە ناوی ”مینا ڕەزایی“ تەمەن ٢٢ ساڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا.
سەرچاوەیەکەی ئاگادار لەوبارەوە بە ھەنگاوی ڕاگەیاندووە ، کە مینا خێزاندار بووە و بە ھۆی کێشەی خێزانی و لە ڕێگای خواردنی حەبی برینجەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێناوە.
رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ دەشڵێت ، لەلایەکی دیکەوە، ھەمان ڕۆژ، ھاووڵاتییەکی تەمەن ٣٨ ساڵی خەڵکی سەقز بە ناوی ”حەسەن مەحموودی“ کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێناوە.
حەسەن مەحموودی بە ھۆی ھەژاری و بەرزبوونەوەی کرێی خانووەکەی خۆی کوشتووە.
ئەم هەواڵە 3784جار خوێندراوەتەوە |