English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پرۆژەیەک بۆ پێدانی پارچە زەوییەک و ٣٠ ملیۆن دینار بە کەمئەندامان ئامادە دەکرێت
2019-05-11 [10:51 AM]

ZNA-هه‌ولێر


پرۆژەیەک بۆ پێدانی پارچە زەوییەک و بڕی ٣٠ ملیۆن دینار، بە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و بێوەژنان، ئامادە دەکرێت.

سەلام شەمەری، پەرلەمانتاری عێراق رایگەیاندووە، پرۆژەکە لە پەرلەمان ئامادەکراوە و ھێشتا نەخراوەتە بەرنامەی کارەوە.

بەپێی پرۆژەکە، پارچەیەک زەوی دەدرێتە ھەموو ئەوانەی لە چاودێریی کۆمەڵایەتی (ھەموو خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، بێوەژنان و ھەژاران) ناونووس کراون، دەگرێتەوە.

جگە لە پارچەیەک زەوی، پرۆژەکە پێدانی قەرزێکی ٣٠ ملیۆن دیناری بە ئاسانکارییەوە لەخۆ دەگرێت.

پرۆژەکە ئەگەر پەسەند بکرێت، ھەموو پارێزگاکانی عێراق لەگەڵ پارێزگای کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دیکەی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان، دەگرێتەوە.





ئەم هەواڵە 3364جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad