English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق دیارییه‌كانی ده‌داته‌ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری
2019-05-11 [10:53 AM]

ZNA-هه‌ولێر


عادل عەبدولمەھدی ١٠٠ دیاری کە لە بەرپرسانی بیانییەوە وەریگرتوون دەداتە وەزارەتی رۆشنبیری عێراق.

عادل عەبدولمەھدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری دا سەرجەم ئەو دیارییانەی لە بەرپرسانی بیانی وەریاندەگرێت بیانبەخشێت بە وەزارەتی رۆشنبیری و وەکو موڵکی گشتی مامەڵەیان پێوەبکرێت، وەزیری رۆشنبیری عێراقیش دکتۆر عەبدولئەمیر حەمدانی بە فەرمی لەم بڕیارەی عەبدولمەھدی ئاگادارکراوەتەوە و بەدیاریکراویش لە دانیشتنی ئەنجوومەنی وەزیران لە ٧ی ئایاری ئەمساڵ.

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی راگەیاندووە کە عادل عەبدولمەھدی ١٠٠ پارچە دیاریی خۆی داوەتە وەزارەتی رۆشنبیری و ھەندێک لەو دیارییانەش بەھای ھێمایی و ھونەری و ھەندێکیشیان بەھای ماددی زۆرییان ھەیە، لەلایەن خۆیەوە وەزیری رۆشنبیری بڕیاری داوە شوێنێکی تایبەت لە مۆزەخانەی نیشتمانی عێراق بۆ دانانی ئەو دیارییانە لەو شوێنە بکاتەوە.





ئەم هەواڵە 10357جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad