English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شۆڕشی زیدان بە ٣ گرێبەست دەست پێ دەکات
2019-05-11 [10:59 AM]

ZNA-هه‌ولێر


رۆژنامەی مارکای ئیسپانی، دووپاتیکردەوە کە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بە سەرۆکایەتی زەینەدین زیدانی راھێنەر، بەنیازە لە مێرکاتۆی ھاوینەدا شۆڕشێک بەرپا بکات.

بەپێی ئەو رۆژنامەیە، ئەم شۆڕشەی زیدان بە ٣ گرێبەست دەستپێدەکات، کە زیدان پێیوایە ئەوانە گرنگترین و پێویستترین یاریزانن بۆ رێکخستنەوەی پێکھاتەکەی، ئەمە بێجگە لەو دوو گرێبەستەی کە ریال مەدرید ئەنجامیداون، کە بریتین لە ھەریەک لە ئیدێر میلیتای بەرگریکاری بەرازیلی، کە بە ٥٠ ملیۆن یۆرۆ لە پۆرتۆی پورتوگالی کڕیوە، ھەروەھا رۆدریگۆ دۆسی یاریزانی بەرازیلی، کە ئەویشی بە ٤٥ ملیۆن یۆرۆ لە سانتۆسی بەرازیلی کڕیوە.

مارکا لەبارەی ناسنامەی ئەو سێ یاریزانەوە دەڵێت "زیدان دەیەوێ بەر لە ھەموو شتێک گرێبەست لەگەڵ ئیدین ھازاردی بەلجیکی و لوکا یۆڤیچی سڕبی و فێرلاند میندی فەرەنسی بکات".

مارکا ھەروەھا دەشڵێت "لەدوای ئەم ٣ یاریزانە، زیدان بیر لە کڕینی چەند یاریزانێکی دیکەش دەکاتەوە، لەوانەش کریستیان ئیرێکسنی دانیمارکی و ڤان دی بیکی ھۆڵەندی و چەندانی دیکەش".





ئەم هەواڵە 709جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad